ھێماکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێماکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە ئەو ھێمایانەیە کە کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی دروستیان کردووە و دایان ھێناوە بۆ خۆناساندن و خۆجیاکردنەوە. ئەم ھێمایانە زۆرجار ئاشتی و یەکسانی و خۆشەویستی و بەختەوەری دەنووێنن، و شێوەیەک لە شانازی گەی ھەڵدەگرن. دووان لە ناسراوترین ھێماکانی کۆمەڵگەی ھاوڕەگەزخوازان لە جیھاندا پێکھاتوون لە ئاڵای پەلکە زێڕینە و سێگۆشەیەکی پەمەیی. سێگۆشە پەمەییەکە لە لایەن نازییەکانەوە دەدرا لە ھاوڕەگەزخوازان لە ماوەی شەڕی جیھانی دووەمدا وەک «نیشانێکی شەرم». ھێمای سەرەکی ئێستا ئاڵای پەلکەزێڕینەیە کە ھێمای یەکسانییە لە نێوان خەڵکیدا و ھیچ واتایەکی نەرێنیی نابەخشێت.