From Wikipedia, the free encyclopedia
هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ناوی هێلی لەڤ (لەدایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨)،[1] گۆرانیبێژ، سەماکەر، کۆریۆگرافەر، خانمەکتەر، و نمایشکاری جلوبەرگی کوردە.[2] سەرەتای گۆرانی وتنی بە بڵاوکردنەوەی کەڤەری گۆرانی لە سۆشیاڵ میدیاکانی وەک مایسپەیس و یووتیووب دەستپێکرد. بەهۆی تاکەگۆرانیی «Risk It All» لە ساڵی ٢٠١٣دا ناسرا، و ئێستا گرێبەستی لەگەڵ G2 Music Groupدا واژووکردووە.[3][4] لە ٢٠١٤دا، لە یەکەم فیلمیدا بە ناوی مەردان دەرکەوت.[5]
هێلی لەڤ | |
---|---|
لەدایکبوون | هێلین عەبدوڵڵا ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٩–ئێستا |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان |
|
ئامێرەکان | دەنگ |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | www |
ھێلی لەماوەی جەنگی کەنداو لە ورمێ لە دایک دەبێت، ھێلی و خێزانەکەی بەھۆی جەنگەوە بۆ سەلامەتی ڕو دەکەنە تورکیا، لەوێشەوە دەچن بۆ فینلاند. رێگەیان پێ دەدرێت تا لەوێ بژین وەک یەکەم خێزانی کۆچ نشینی کورد.[6] ھێلی ئارەزوو لە گۆرانی گوتن دەکات و لەوێ دەست دەکات بە قوتابخانەی گۆرانی گوتن و سەما. بەڵام ھێلی زیاتر بایەخ بە سەما کردن دەدات و بەشداری لە پاڵەوانیەتی سەمای ئەوروپایی دەکات و بەڵێننامەیێکی واژوو کرد لەگەڵ .Nike, Inc.
لە ٢٠١٤دا، ڕێکخراوەی ناحکومیی لەڤ هاوسی دامەزراند بۆ یارمەتیدانی خەڵک و ئاژەڵانی خاوەن پێویستی لە تەواوی کوردستاندا. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا، هێلی لەڤ و ڕێکخراوی مافی ئاژەڵان و تۆڕی نێودەوڵەتیی ئافرەتانی هەولێر و دکتۆر سلێمان تامیر و ڕێکخراوی کوردستان بۆ بەرگریکردن لە مافی ئاژەڵان و شاجوانی کوردستان فێنک باخچەی ئاژەڵانی گێلکاند پارکیان لە کوردستان داخست، کە دووەم خراپترین باخچەی ئاژەڵان بوو لە جیهان.[11][12]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.