![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/9e/Vogeleier.jpg/640px-Vogeleier.jpg&w=640&q=50)
ھێلکە (خواردن)
هێلکەی ئاژەڵ وەک خواردن دەخورێ / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێلکە یەکێکە لەو خۆراکانەی کە مێژویەکی زۆر دێرینی لەگەڵ مرۆڤ ھەیە، یەکێکە لە خواردنە زۆر بەتاماکان، ئەمە سەرباری ئەوەی کە پێکھاتە خۆراکیەکەی سودێکی زۆر گەورە بە مرۆڤ دەگەیەنێت ھەر بەم ھۆیەشەوە لە کۆنەوە بە خواردنی ئاڵتونی ناودەبرێت.[ژێدەر پێویستە]
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/9e/Vogeleier.jpg/640px-Vogeleier.jpg)
لەگەڵ پێشکەوتنی مرۆڤ و باشبوونی ژەمە خۆراکییەکانی و زۆربونی رێژەی قەڵەوی لە جیھاندا، ناوبانگە باشەکەی ھێلکە کەوتۆتە ژێر گومانەوە بەھۆی بوونی رێژیەک لە چەوری کە رەنگە بۆ ھەندێک لە مرۆڤەکان زیانی لێبکەوێتەوە، ئەم ھۆکارەش مرۆڤی ناچارکردوە بە وریایییەوە مامەڵە لەگەڵ ھێلکە بکات.