ھێشووەکانی تووڕەیی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێشووەکانی تووڕەیی (بە ئینگلیزی: The Grapes of Wrath) ڕۆمانێکی نووسەری ئەمریکایی جۆن ستاینبێکە، کە لە ساڵی ١٩٣٩ بڵاو بوویەوە. کتێبەکە خەڵاتی نەتەوەیی کتێب و ھەروەھا خەڵاتی پولیتزەری بردەوە، و کاتێک جۆن ستاینبێک لە ساڵی ١٩٦٢دا خەڵاتی نۆبێلی پێ بەخشرا، بە تایبەت باسی لێ کرا.
زانیاریی خێرا نووسەر, وڵات ...
نووسەر | جۆن ستاینبێک |
---|---|
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
چەشن | ڕۆمان |
بڵاوکەرەوە | وایکینگ پرس-جیمز لۆید |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٤ نیسانی ١٩٣٩ |
OCLC | ٢٨٩٩٤٦ |
دایخە
ئەم ڕۆمانە لە پۆلی ئامادەیی و کۆلێژەکانی ئەمریکا بە وانە دەوترێتەوە.[1][2] فیلمێک بە ھەمان ناونیشانی ڕۆمانەکە لە ساڵی ١٩٤٠ دەرچوو دەرھێنەری فیلمەکە جۆن فۆرد بوو و ھێنری فۆندا لەم فیلمەدا ڕۆلی گێڕاوە.