From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێزەکانی ڕزگاریی عەفرین یدن بە کورتی ھەرەعە (بە کرمانجی: Hêzên Rizgariya Efrînê, HRE، بە عەرەبی: قوات تحریر عفرین) ھێزێکی بەرخۆدانی میلیشیایە کە دوای داگیرکردنی شارەکە و ناوچەی کوردنشینی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و ھێزە نزیکەکانییەوە لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ دامەزرا. ئەو ھێزە بە پاڵپشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە خەڵکی ڕەسەنی ناوچەی عەفرین کە دوای داگیرکردنی عەفرین ئاوارە بوون پێکھێنرا. ھێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەو کاتەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لەدژی سوپای تورکیا و ھاوپەیمانەکانی ئەنجامداوە و بەرەنگاربوونەوەی ئەو ھێزە چەکدارانەی کە تورکیا و سوپای تورکیا پشتیوانیان لێدەکەن ھەتا ڕزگارکردنی عەفرین، گەڕانەوەی خەڵکی ڕەسەن بۆ ناوچەکە، و دووبارە دامەزراندنەوەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی لەو ناوچەیەدا وەکوو ئامانجی خۆیان ڕاگەیاندووە.[1]
ھێزەکانی ڕزگاریی عەفرین | |
---|---|
قوات تحرير عفرين Hêzên Rizgariya Efrînê, HRE بەشدار لە شەڕی ناوخۆیی سووریا | |
ساڵانی چالاکیی | ئازاری ۲۰۱۸ ھەتا ئێستاکە |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | پارێزگای حەلەب |
ھاوپەیمانان | ھێزەکانی سووریای دیموکرات |
دوژمنان | ھێزە چەکدارەکانی تورکیا داعش |
جەنگەکان/شەڕەکان | شەڕی ناوخۆیی سووریا یاخیبوونی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە باکووری حەلەب |
لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢١، یوسف حەموود، وتەبێژی گروپی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی سووریا، کە لە ھێزەکانی سەر بە تورکیا پێکھاتووە، دانی بەوەدانا کە ھێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بە بەکارھێنانی تاکتیکی شەڕی گەریلایی بوونەتە "کێشەیەکی گەورە" بۆ تورکیا و ھێزە پشتێوانیلێ کراوەکانی بۆ حکوومەتکردن لەسەر عەفرین.[2] [3] [4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.