From Wikipedia, the free encyclopedia
ھیۆ جون (허준, لەدایکبووی ١٥٤٦ تا ٩ی تشرینی یەکەمی ١٦١٥) پزیشکێکی کۆری بوو. پزیشکێکی دادگای شاھانەی جۆسۆن لە سەردەمی پاشا سیۆنجۆی جۆسۆنی شانشینی مێژوویی کۆریا.[1]
لە تەمەنی ٢٩ ساڵی دەبێت بە پزیشکی شاھانە. چەندین دەقی پزیشکی نووسیوە، بەڵام لە نێوان گرنگترین و باشترین کارەکانی کتێبی پزیشکی دۆنگی بۆگام بوو (واتا "ئاوێنەی پزیشکیی ڕۆژھەڵات") کە بە زۆری وەک پزیشکیی دێرینی کۆری ئاماژەی پێدەکرێت. کارەکەی دکتۆر ھۆرجۆن لە وڵاتانی ئاسیا بڵاو بوویەوە لەناویان چین، ژاپۆن، ڤیێتنام کە تا ئێستاش و ئەمڕۆش وەک یەکێک لە کتێبەکە گرنگی خۆی ھەیە ئەگەرچیش ھیۆ جون بۆ خێزانی شاھانە کاری دەکرد، ھەوڵێکی گەورەی دا بۆ ئەوەی کارەکانی و چارەسەرییەکانی لە نێوان خەڵکیش بڵاوە بسەنێت و ئەوانیش بتوانن دەستیان پێی بگات. لەو شوێنەی دکتۆر ھۆرجۆن کاری تێدا دەکرد (کۆشکی شاھانە) کە دەتوانرا کەلوپەلە و ڕووەکە گرانبەھاکان بدۆزرێنەوە، بەڵام لەجیاتی ئەوە دکتۆر تیشکی خستە سەر ڕێگای چارەسەری ئەو ڕووەکانەی کە بە ئاسانی خەڵکی کۆریا دەیان توانی دابینی بکەن و بەدەستیان بگات و چارەسەرییەکانیشی کاریگەر بوون. لە کاتی تۆمارکردنی ناوی ڕووەکەکان پیتی ھانگولی سادەی بەکارھێنا لە نووسینەوەیان لە جیاتی بەکارھێنانی ھانجا (پیتی چینی) کە ئەستەم بوو و خەڵک نەیان دەتوانی لێی تێبگەن.[2][3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.