یەکێکە لە هەشت دەروازەکەی سیئۆل From Wikipedia, the free encyclopedia
هیونگیمون (بە ئینگلیزی: Heunginjimun) زیاتر بە دۆنگدایمون ناسراوە، یەکێکە لە هەشت دەروازەکەی سیئۆل لە دیواری قەڵای سیئۆل، کە شوێنێکی دیارە لە ناوەڕاستی سیئۆل لە کۆریای باشوور. ناوە کۆرییەکەی بە واتای "دەروازەی ڕۆژهەڵاتی گەورە" دێت، چونکە دەروازەی سەرەکی ڕۆژهەڵات بووە کە سیئۆلی دەورە داوە لە سەردەمی شانشینی جۆسۆن. دەروازەکە دەکەوێتە جۆنگنۆ ٦-گا لە جۆنگنۆ گو.
هیونگینجیمون | |
---|---|
흥인지문 | |
ناوەکانی تر | دۆنگدایمون |
زانیاری گشتی | |
جۆر | دەروازەی قەڵا |
شار یان شارۆچکە | سیئۆل |
وڵات | کۆریای باشوور |
Construction started | ١٣٩٦ |
Design and construction | |
خاوەن | حکومەتی کۆریای باشوور |
لە ٢١ی کانونی دووەمی ١٩٦٣ وەک گەنجینەی کۆریا دەستنیشانکرا.[1]
ئەم پێکهاتەیە بۆ یەکەمجار لەلایەن پاشا تایجۆی جۆسۆن لە ساڵی پێنجەمی حوکمڕانیدا لە ١٣٩٨ دروستکراوە. لە ساڵی ١٤٥٣ نۆژەن کراوەتەوە و پێکهاتەی ئێستاش ئەو پێکهاتەیەیە کە لە ساڵی ١٨٦٩ دووبارە دروستکراوەتەوە. قەڵاکە شێوازی تەلارسازی کۆتایی سەردەمی جۆسۆن نیشان دەدات.[2]
نزیکەی کاتژمێر ١:٤٩ خولەکی بەیانی ٩ی ئازاری ٢٠١٨، پیاوێکی تەمەن چلەکان بە نهێنی هەڵیکوتایە ناو کۆشکی هیونگینجیمون و ئاگری لە سندوقێکی بەردا کە پێشوەختە ئامادەکرابوو[3]، بەڵام خۆشبەختانە تەنها بەشێک لە دیواری هیونگیمون سووتاوە ، و ئەو کەسەی ئاگرەکەی کردبووەوە لە هەمان ڕۆژ دەستگیرکرا.[4] هیونگیمون لەلایەن ئۆفیسی جۆنگنۆ گو لەگەڵ دۆنگمیۆ، چانگویمون و گیۆنگیۆجانگ بەپێی یاسای پاراستنی میراتی کولتووری دەپارێزرێت.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.