From Wikipedia, the free encyclopedia
ھایپۆسێرمیا حاڵەتێکە کاتێک مرۆڤ پلەی گەرمی لەدەست دەدات و دەچێتە خوار ٣٥٫٠ سیلیزی[2] ھایپۆسێرمیا کە ڕوودەدات مرۆڤەکە زیاتر پلەی گەرمی لەدەست دەدات لەوەی بەرھەمی بھێنێت[3] لە ئاستی ناوەند کەسەکە تووشی لەرزین و گێژبوون دەبێت، لە ئاستی بەرز کەسەکە تووشی حاڵەتێکی نائاسایی دەبێت ئەویش بە ھەستکردن بە گەرما لە کەش و ھەوای سارد و لابردنی جلەکانی ئەمەش مەترسی وەستانی دڵ و مردن زیاد دەکات[2][4][5]
ھایپۆسێرمیا | |
---|---|
لە کاتی ھێرشەکەی ناپۆلیۆن بۆناپارت بۆ سەر ڕووسیا لە ١٨١٢، ناپلیۆن سوپاکەی پاشەکشە پێکرد بەھۆی زۆری تووشبوان بە حالەتی ھایپۆسێرمیا، '.[1] | |
تایبەتمەندی | Critical care medicine |
نیشانەکان |
|
ھۆکارەکان | بە زۆری لە کەش و ھەوای سارد و ئاوی سارد بەدەر دەکەوێت. |
Risk factors | ژەھراوی بوون بە ئەلکحول، دابەزینی ڕێژەی شەکر، anorexia, advanced age[1][2] |
ڕێگای دەستنیشانکردن | بەگوێرەی نیشانەکان یان پلەی گەرمی لاشە below ٣٥٫٠ °C (٩٥٫٠ °F)[2] |
ڕێگەگرتن | لەبەرگرتنی جلوبەرگی گونجاو بۆ کەشوھەواکە، بەگەرمی خۆت بھێلیتەوە |
چارەسەرکردن | |
مردنەکان | ١٬٥٠٠ ھەر ساڵێک (ئەمریکا)[2] |
ھایپۆسێرمیا بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ دوو جۆر جیاکراوەتەوە تا ئێستا یەکیان بەھۆی چوونەناو کەش و ھەوای سارد و بەرکەوتنی ساردییەکی زۆر و یان ھەر شتێکی تر کە وادەکات لاشە پلەی گەرمی زیاتر لەدەست بدات لەوەنەی بەرھەمی بھێنێت[1] بەشێوەیەکی دووبارەیانە دەکرێت بەھۆی ژەھراوی بوون بەھۆی ئەلکحولەوە، دابەزینی شەکر لەخوێن ڕووبدات و بەتەمەن داچوون لایەنێکی نەرێنییە بۆ ھایپۆسێرمیا.
دەکرێت نەخۆشییەکە بەھۆی نیشانەکانییەوە لە کەسێک بناسرێتەوە، بۆ ڕێگەگرتن لە ھایپۆسێرمیا پێویستە جلی گونجاو بە کەش وھەوای سارد بپۆشرێت و دووربیت لەھەر شتێک کە پلەی گەرما نزم دەکاتەوە.[6][2] چارەسەری ھایپۆسێرمیا بریتییە لە خواردن و خواردنەوەی گەرم، پۆشینی پۆشاکی گەرم و کردنی چالاکی فیزیکی،
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.