ئەنیمەیشنساز، دەرھێنەری فیلم، و مانگاکایەکی ژاپۆنی From Wikipedia, the free encyclopedia
ھایاوۆ میازاکی (宮崎 駿، میازاکی ھایاۆ، لەدایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤١ لە تۆکیۆ) دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، دروستکەری ئەنیمێ، سیناریۆنووس، نووسەر، مانگاکا، و دامەزرێنەری ستۆدیۆکانی گێبڵیە. لە ساڵی ١٩٤٤ بەھۆی شەڕی نێوان ئەمریکا و ژاپۆن دەچێتە شارۆچکەی کانۆما واتە بەشێکی ژیانی لەنێو شەڕدا بووە. ھەر لەبەر ئەمەش کاردانەوەیەکی تەواوی لە بەرھەمەکانیدا ھەیە. لە ساڵی ١٩٦٣ لەزانکۆی گاکوشاین بەشی ئابوری و زانستی سیاسی تەواو دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەو بەشەشدا جارو بار لەکاتی پشووەکاندا سەردانی کۆلێجی ئەدەبیاتی منداڵان دەکات و حەزێکی زۆری بۆ ئەو بەشە دەبێت. لە ساڵی ١٩٦١ بووەتە ئەندام لە کۆمپانیای تۆئی تۆوگا و پاشان چەند کۆمپانییایەکی تر دەگۆڕیت و لەیەکەم بەرھەمی ئەنیمیدا وەک دەرھێنەرو وێنەکێش و نووسەر بەشداری دەکات ناوبانگێکی تەواو لەسەدەکانی پێشوودا و تائێستەش بۆ خۆی مسۆگەر دەکات، کە ئەویش (کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ) (کە بە عەدنان و لینا ناسراوە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست) لە ساڵی ١٩٧٨ بەرھەمدەھێنێت. لە دواتر لەلایەن چەند کۆمپانییایەکی زەبەلاحی جیھانییەوە گرێبەستی لەگەڵدا دەکرێت وەک کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز و وارنەر برۆس. پاشان بە ھاوکاری چەند ھاوڕێیەکی ستۆدیۆیەکی تایبەت بە بواری ئەنیمی لە تۆکیۆ دادەمەزرێنن بە ناوی (ستۆدیۆی گێبڵی) کە ساڵانە یەک بەرھەمی فیلمی ئەنیمی بەرھەمدەھێنن و بۆ زۆرێک لە زمانەکانی جیھان وەردەگێڕدرێن و خەڵاتی جیھانییان پێدەبەخشرێت. ھایاو میازاکی خانەوەداکەشی ھەمان ڕێچکەی ئەمیان گرتووە، (گۆرۆ میازاکی) کە کوڕە گەورەیەتی شوێنی باوکی گرتووەتەوە. لە مانگی ٨ ی ٢٠١٣ ھایاو لە میدیاکانەوە بڵاوی کردەوە کە دواکاری فیلمی (ھەستانەوەی زریان) ە و پاش ئەوە خانەنەنشین دەکرێت و کار ناکات، ئەمەش نیگەرانییەکی یەکجار زۆری لەلای ھەوادارانی دروست کرد. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ ڕایگەیان کە نیازی بەرھەمھێنانی فیلمێکی تری ئەنیمییە بە ناوی؟How Do You Live (چۆن دەژیت؟)
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ھایاو میازاکی | |
---|---|
宮崎 駿 | |
لەدایکبوون | |
ناوەکانی تر |
|
خوێندنگە | زانکۆی گاکووسووین |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٦٣–ئێستا |
خاوەنکار |
|
ھاوسەر | ئاکێمی ئۆتا (ھاوسەرگیری ١٩٦٥) |
مناڵ(ەکان) |
|
باوان |
|
خزمەکان | دایسکێ تستسمی (خوشکەزا یان برازا) |
Studio Ghibli - 株式会社スタジオジブ
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.