![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/49/The_BFG_%25282016_film%2529_logo.svg/langckb-640px-The_BFG_%25282016_film%2529_logo.svg.png&w=640&q=50)
ھاوڕێی زەبەلاحە دڵسۆزەکە
From Wikipedia, the free encyclopedia
هاوڕێی زابەلاحە دڵسۆزەکە ( بە ئینگلیزی The Big Friendly Giant)یاخود(BFG) ڕۆمانێکی منداڵانە لە ساڵی ١٩٨٢ لە نووسی ڕۆالد داڵ نووسەری بەریتانی.[1] کتێبەکە تایبەتە بە کچە کۆچکردووەکەی داڵ، ئۆلیڤیا، کە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لە ساڵی ١٩٦٢ بەهۆیهەوکردنی مێشک کۆچی دوایی کرد.کۆمپانیایەکی ئەنیمەیشن لە ساڵی ١٩٨٩ بڵاویکردەوە کە دەیڤید جەیسۆن دەنگی بی ئێف جی وئاماندا ڕوت وەک دەنگی سۆفی دابین کرد. هەروەها وەک نمایشێکی شانۆیی وەرگێڕدراوە بڵاو کرایەوە ،[2]فیلمێکی شانۆیی دیزنیە بە شێوەی لایڤ ئەکشن لە دەرهێنانی ستیڤن سپیلبێرگ لە ساڵی ٢٠١٦ نمایشکرا.تا ساڵی ٢٠٠٩ ڕۆمانەکە ٣٧ ملیۆن دانە فرۆشراوە و ساڵانە زیاترلە یەک ملیۆن دانە لە سەرانسەری جیهاندا دەفرۆشرێت.لە ساڵی ٢٠٠٣دا، لە پلەی ٥٦ی ڕۆژنامەی The Big Read کەڕاپرسییەکی BBC بوو بەهۆی دەنگی خەڵکی بەریتانیا هاتە لیستی ژمارە ٥٦.لە ساڵی ٢٠١٢دا، ڕۆمانەکە لە ڕیزبەندی ٨٨ی باشترینڕۆمانەکانی منداڵانی جیهان بوو، لە ڕاپرسییەکدا کە لەلایەن گۆڤاری کتێبخانەی قوتابخانەوە بڵاوکراوەتەوە، کە ڕۆژنامەیەکی ئەمریکییە.[3]
نووسەر ڕۆواڵد داهڵ |
---|
زمان ئینگلیزی |
بابەت خەیاڵی |
ژانەر منداڵان ، فانتازی خەیاڵی |
بڵاوبوونەوە ١٤/٧/١٩٨٢ |
ژمارەی پاڕ ٢٠٨ |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/49/The_BFG_%282016_film%29_logo.svg/220px-The_BFG_%282016_film%29_logo.svg.png)