![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/77/There%2527s_no_crying_in_baseball%2521_%25284549295140%2529_2.jpg/640px-There%2527s_no_crying_in_baseball%2521_%25284549295140%2529_2.jpg&w=640&q=50)
ھاوسۆزی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھاوسۆزی دەبێتە ھۆی ھاندانی خەڵکی بۆ یارمەتیدانی ئاسان کردن و کەم کردنەوەی ئازارەکانی خەڵکانی دی و خۆیان.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/77/There%27s_no_crying_in_baseball%21_%284549295140%29_2.jpg/640px-There%27s_no_crying_in_baseball%21_%284549295140%29_2.jpg)
ھاوسۆزی ھەستێکە بۆت دروست دەبێت بەھۆی مرۆڤایەتی بوونی ڕاستەقینە یان ویستی یارمەتی دانەوە. ئەم ھاوسۆزیەوە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی دی دەگۆردرێت بەپێێ ئاستی «قوڵی»، «کاریگەری» یان «ھەست» ی کەسەکەوە. دەستەواژەی «ھاوسۆزی» لە زمانی لاتینی دا بە واتای «ھاودەمی ئازارچەشتن» دێت. ھاوسۆزی «ھەست کردن بە کەسانی دی» لەخۆ دەگرێت و بە بنەچەی بەزەی دادەنرێت.
خەسڵەتەکانی ھاوسۆزی بریتیین لە (خۆڕاگری و ژیری، میھرەبانی و کۆڵنەدان، گەرموگوڕی و چارەسەر). زۆرجار یەکێک لە سەرەکیترین لایەنەکان کە ناوەڕۆک و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەھێز و بنیاد دەنێت گرنگی دانە بە کەسانی دی.
جیاوازن نێوان بەزەیی و ھاوسۆزی، بەزەیی وەڵام دانەوەیە لە بەرامبەر ئازاد چەشتن و خەمخۆری. بەڵام ھاوسۆزی وەڵام دانەوەیە بە شێوازێکی گەرم و گوڕ و بایەخدان بە کەسەکان.[1]