ھانک ئازاریا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێنری ئەلبێرت ئازاریا (بە ئینگلیزی: Hank Azarya) ئەکتەر و کۆمیدیوان و بەرھەمھێنەری ئەمریکییە. لە ساڵی ١٩٨٩ەوە بە دەنگی زۆرێک لە کارەکتەرەکانی سیتکۆمی ئەنیمەیشنی سیمپسۆنەکان ناسراوە، دیارترینیان مۆ شیسلاک و کڵانسی ویگەم و جەیلبیردی مار و پرۆفیسۆر فرینک و پێشتر ئاپو ناھاساپیماپێتیلۆن و لو و کارل کارلسۆن و بامبلبی مان و چەندانی تر. بەھۆی کارەکانییەوە شەش خەڵاتی ئیمی پرایم تایم و خەڵاتی ئانی و خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشەی بەدەستھێناوە.
زانیاریی خێرا هانک ئازاریا, لەدایکبوون ...
هانک ئازاریا | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٦٤-٠٤-٢٥) ٢٥ی نیسانی ١٩٦٤ (تەمەن ٦٠ ساڵ) Queens، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Henry Albert Azaria |
ھاوسەر | ھێلین ھەنت، Katie Wright |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Julie Warner |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پەروەردە | Tufts University، American Academy of Dramatic Arts، The Kew-Forest School |
دانیشتووی | نیویۆرک |
شوێنی کار | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٦ |
Blood type | O |
شاکارەکان | سیمپسۆنەکان |
پاڵێوراوە بۆ | Tony Award for Best Actor in a Musical |
Notable role | Gargamel، مەو سیزلەک، کلانسی ویگێم |
دایخە
ئازاریا یەکەم جار لە برادۆی وەک لانسلۆت لە فیلمی سپامالۆت دەرکەوت و بۆ ئەم فیلمە پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین ئەکتەری میوزیکاڵ. لە ساڵی ٢٠٠٧ گەڕایەوە بۆ برادۆی و ڕۆڵی دەیڤید سارنۆفی لە فیلمی The Farnsworth Invention بینی.