گەڕەستێرۆچکەی ٢ پاڵاس
گەڕەستێرۆچکە / From Wikipedia, the free encyclopedia
پاڵاس دووەم گەڕەستێرۆچکەیە کە لەلایەن فەلەکناسی ھاینرێک وێلیام ئۆلبێرسەوە لە ٢٨ی ئازاری ١٨٠٢ دۆزرایەوە، لە سەرەتادا پالاس بە یەکێک لە هەسارەکان دادەنرا، هەروەک ئەوانەی پێش خۆی دۆزرایەوە، وەک سێریس و جونۆ و ڤێستا، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە گەڕەستێرە گچکەکان دۆزرایەوە و بووە هۆی ئەوەی بە شێوەیەکی جیاواز پۆلێن بکرێت. پێدەچێت شێوەی گەڕەستێرۆچکەی ٢ پالاس زۆر ناڕێک بێت، بەو پێیەی هێزی کێشکردنی بەس نەبووە بۆ ئەوەی ببێتە تۆپ.[1]