From Wikipedia, the free encyclopedia
گەرمی گۆڕەر (بە ئینگلیزی: Heat Exchanger) دەزگایەکە یاخود ئامێرێکە کە بەکاردێت بۆ گواستنەوەی گەرمی لەنێوان دوو شلە یان زیاتر، کە بۆ مەبەستی گەرمکردنەوە یاخود ساردکردنەوە بەکاردێت، زۆر کاتیش دیوارێک یاخود بەربەستێک ھەیە لەنێوان دوو شلەکە بۆئەوەی تێکەڵ بە یەکتری نەبن (جگە لە چەند بوارێکی تایبەت کە دوو شلەکە ڕاستەوخۆ تێکەڵ بە یەکتری دەکرێن).
گەرمی گۆڕەر لە چەندین بواردا بەکاردێت وەک لە دەزگای ساردکرنەوە، ھەوا فێنککەرەوە، وێستگە کیمیایییەکان، پرۆژە نەوتیەکان و بواری میکانیکی، سادەترین و کۆنترین جۆریان ڕادێتەری ئۆتۆمبێلە کە شلەیەکی گەرمی بەناودا دەڕوات و بەھۆی ھەوای دەوروبەر سارد دەکرێتەوە.
ئەگەر لە پڕۆژەیەک یاخود لە کارگەیەک دووشلەی جیاوازمان ھەبێت کە یەکێکیان گەرم و ئەویتریان سارد، وە دەمانەوێت شلە ساردەکە گەرم بکەین و شلە گەرمەکەش سارد بکەینەوە، ئەوا پێویستمان بە دەزگایەکی وەک گەرمی گۆڕەڕ دەبێت بۆی دووشلەکە پلەی گەرمی نێوانیان بگۆڕنەوە بێ ئەوەی تێکەڵ بەیەکتری ببن.
بۆ نموونە لە پاڵاوتگەی نەوت کاتێک کە نەوتی ڕەش دەپاڵێون، دەبێت نەوتەکە گەرم بکرێت، بەمەش بەناو ھیتەری گەرم کردندا دەروات بەڵام پێش چوونە ناو ھیتەرەکە ھێلی نەوتەکە بەناو گەرمی گۆڕەرێکدا دەروات بۆی تۆزێک پلەی گەرمی نەوتەکە بەرز بکرێتەوە (پێش چوونە ناو ھیتەرەکە) بەمەش برێک لە ووزە پاشەکەوت دەکرێت، وە لەھەمان کاتدا کاتێک بەرھەمە نەوتیەکان بەرھەم دەھێنرێن (بۆ نموونە دیزڵ) پلەی گەرمیان بەرزە و پێویستمان پێیە کە پلەی گەرمیان نزمبکەینەوە بۆیە بەناو گەرمی گۆڕەرێک دا دەرۆن کە پلەی گەرمیان نزم بێتەوە.
ئەم جۆرەیان باوترین جۆری گەرمی گۆڕەڕە کە لە پاڵاوتگەی نەوت و پڕۆژە کیمیاویە گەورەکان بە کاردێت ؛ کە تایبەتە بەو کارانەی کە پلەی پەستانیان بەرزە .
وەك لە ناوەکەی دیارە ئەم جۆرەیان بەرگێکی گەورەیە و ناوەکەی چەند بۆریەکی تیایە ؛ کە بەرگەکە وەك حەوزێك وایە و شلەیەکی ساردی تێدایە وە بۆریەکانیش لەناو حەوزەکەن و شلەیەکی گەرم بەناویاندا دەروات (یاخود بە پێچەوانەوە).
ئەم جۆرەیان جۆرێکیترە لە گەرمی گۆڕەر کە پلێتی کانزایی بەکاردێنن بۆ گواستنەوەی گەرمی لە نێوان دوو شلەدا .
چەندین جۆری تر لە گەرمی گۆڕەر هەیە کە هەریەکەیان لە بواری تایبەتی خۆیاندا بەکاردێن ؛ وەك جۆری سەرین ، مایکرۆچەنال و بەریەك کەوتنی راستەوخۆ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گەرمی گۆڕەڕ تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.