![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/46/Residential_Bathroom.jpg/640px-Residential_Bathroom.jpg&w=640&q=50)
گەرماو
ژووری خۆشووشتن و خۆخاوێنکردنەوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
گەرماو یان حەمام یان سەرشۆک (بە ئینگلیزی: Bathroom) ئەو شوێنەیە کە خەڵکی بۆ گەرماوکردن، شووشتنی دەست و ڕووخساریان، یان چوونەسەرئاو بەکاری دەھێنن. شێوەی ئەم ژوورە و پێکھاتەکانی بەپێی وڵاتان و کەلتورەکان دەگۆڕێت، لە زۆرێک لە وڵاتان لە گەرماوەکان دەستشۆر و ئاوێنە ھەیە، لە ھەندێک وڵاتانی تر؛ ڕۆژاوا و ئەمریکای باکوور بەتایبەتی توالێتیش لەو ژوورەدا ھەیە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/46/Residential_Bathroom.jpg/640px-Residential_Bathroom.jpg)
ئاسایی ھەر خانووێک یان شوێنێکی ژیان گەرماوێک یان چەند گەرماوێکی ھەیە، بەڵام لە دەرەوەی ئەمەش گەرماوی گشتی لە شار و کۆمەڵگەکان ھەیە کە خەڵکی بە ھاوبەشی بەکاری دەھێنن، لە بەرانبەر بڕە پارەیەک، ئەم گەرماوانە بۆ ھەردوو ڕەگەزی مرۆڤ جیاکراونەتەوە.