گێیشا
From Wikipedia, the free encyclopedia
گێیشا (یان گێیگی؛ 芸者) ھونەرمەندی مێینەی ژاپۆنین. ئەوان شارەزان لە ھونەری جیاوازدا، وەک ژەنینی میوزیکی کلاسیکی ژاپۆنی، سەماکردن و ھۆنراوە. ھەندێک خەڵک بڕوایان وایە کە گێیشایەکان لەشفرۆشبن، بەڵام ئەمە ڕاست نییە.[1] وشەی گێیشا لە دوو وشەی یابانی پێکھاتووە، 芸 (گێی) کە واتا "ھونەر" و وشەی 者 (شا) کە واتای "کەسێک کە دەیکات"دەگەیێنێت. مانای تیپیی وشەی "گێیشاً لە کوردیدا "ھونەرمەند"ە. گێیشایەکان ڕێزێکی زۆریان لێدەگیرێت و گرانیشە ببیت بە گێیشایەک.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (ئاب ٢٠٢١) |
وشەیەکی دیکە کە لە شوێنی گێیشا بەکاردێت، وشەی "گێیکۆ"یە (芸子). ئەم وشەیە زیاتر لە کیۆتۆ بەکاردەھێنرێت. کیۆتۆ پارێزگایەکە کە نەریتی گێیشا (گێیکۆ) دێرینتر و بەھێزترە. بوون بە گێیشا (گێیکۆ)یێکی پیشەگەر لە کیۆتۆ ٥ ساڵ مەشقکردنی پێویستە.
خوێندکارانی گێیکۆ پێیاندەگووترێت "مەیکۆ" (舞子) کە بە مانای "سەماکردن"دێت وە وشەی "کۆ" (子) بە مانای "منداڵ" دێت. مەیکۆکان میکیاجی سپی و کیمۆنۆی چەندین ڕەنگی جیاواز لەبەردەکەن. گێیشاکان کیمۆنۆی سادەتر لەبەردەکەن و میکیاجی سپی تەنھا لە بۆنە تایەتەکان بەکاردێنن.
گێیشاکان لە شاری تریش ھەن، بەڵام جیاوازن. لە تۆکیۆ، بوون بە گێیشا ٦ مانگ بۆ ١ ساڵ لە مەشقکردن دەخایێنێت. خوێندکارانی گێیشا لە تۆکیۆ پێیاندەگووترێت "ھانگیۆکو" (半玉) "نیو ئەڵماس"، یان "ئۆشاکو" (御酌) "ئەو کەسەی کە خزمەت دەکات (ئەلکحول). گێیشاکانی تۆکیۆ پیرترن لە گێیکۆکانی کیۆتۆ.[2]
گێیشا تازەکان ھێشتا لە ماڵە دێرینەکانی گێیشا دەژین بە ناوئ "ئۆکیا" (置屋) لە گەڕەکان بە ناوی "ھاناماچی" (花街 "شارە گوڵەکان"). ھەرچەندە، زۆرینەی گێیشا پیرەکان کە سەرکەوتوون ماڵی خۆیان ھەیە. جیھانە سەرنجڕاکێشەکەی کە گێیشاکان بەشێکن لێی بەناوی "کاریوکای"ە (花柳界 "گوڵەکە و جیھانە لق درێژەکە").[3] گێیشایێکی بەناوبانگ، مینێکۆ ئیواساکی، گووتی کە ئەمە بەھۆی ئەوەیە «گێیشا گوڵێکە، جوانە بە شێوازی خۆی، وە وەک دارێکی لق درێژ، میھرەبان، جیڕ و بەھێزە».[4]
گێیشاکان وەک ھێمایەکی کلتووری یابان ناسراون.