![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e8/%25D5%2580%25D5%25A1%25D5%25B6%25D6%2580%25D5%25A1%25D5%25BA%25D5%25A5%25D5%25BF%25D5%25B8%25D6%2582%25D5%25A9%25D5%25B5%25D5%25A1%25D5%25B6_%25D5%2580%25D6%2580%25D5%25A1%25D5%25BA%25D5%25A1%25D6%2580%25D5%25A1%25D5%25AF.jpg/640px-%25D5%2580%25D5%25A1%25D5%25B6%25D6%2580%25D5%25A1%25D5%25BA%25D5%25A5%25D5%25BF%25D5%25B8%25D6%2582%25D5%25A9%25D5%25B5%25D5%25A1%25D5%25B6_%25D5%2580%25D6%2580%25D5%25A1%25D5%25BA%25D5%25A1%25D6%2580%25D5%25A1%25D5%25AF.jpg&w=640&q=50)
گۆڕەپانی کۆماری
From Wikipedia, the free encyclopedia
گۆڕەپانی کۆماری (بە ئەرمەنی: Հանրապետության հրապարակ لە ناوخۆدا بە ھراپەراک ناسراوە، «گۆرەپانەکە»[1][2]) گۆڕەپانی ناوەندییە لە شاری یەریڤان پایتەختی ئەرمینیا. لە دوو بەش پێکدێت: چواریانێکی ھێلکەیی و بەشێکی شێوە تراپیزۆید کە حەوزێکی تێدایە لەگەڵ نافورەیەکی مۆسیقا. گۆڕەپانەکە بە پێنج بینای سەرەکی دەورە دراوە کە بە تافی پەمەیی و زەرد بە شێوازی نیۆکلاسیکی دروستکراون بە بەکارھێنانی بەرفراوانی مۆتیفی ئەرمەنی.[3][4] ئەم تەلارە پێکدێت لە ماڵی حکوومەت، مۆزەخانەی مێژوویی و گەلەریی نیشتمانی، ھۆتێلی ئەرمینیا ماریۆت و دوو بینا کە پێشتر وەزارەتەکانی دەرەوە و گواستنەوە و پەیوەندییەکانی تێدابوو. گۆڕەپانەکە لە سەرەتادا لەلایەن ئەلێکساندەر تامانیانەوە لە ساڵی ١٩٢٤ دیزاین کراوە. دروستکردنی زۆربەی بیناکان تا ساڵانی ١٩٥٠ تەواو بووە دوا بینا -گەلەری نیشتمانی- لە ساڵی ١٩٧٧ تەواو بوو.[5]
![]() |
ئەم وتارە لە ئێستادا کاندید کراوە تا ببێت بە وتارێکی باش، یەکێکە لەو وتارانەی کە لەگەڵ سیاسەتە فەرمییەکانی وتاری باش دەگونجێت و پابەندە بە یاساکانییەوە. سەیری پڕۆسەی پاڵاوتنەکە بکە و ڕای خۆت بڵێ لەم پەڕەیە. ڕێکەوتی پاڵاوتن: ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ |
گۆڕەپانی کۆماری | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٧ |
ناونراوە لەدوای | کۆمار |
وڵات | ئەرمەنستان |
دابەشکاریی کارگێڕی | ناوچەی کێنترۆن |
پۆتانی شوێن | ٤٠°١٠′٣٩″N ٤٤°٣٠′٤٥″E |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٦ |
نژیاروان | ئەلێکساندەر تامانیان |
باری کەلەپووری | مۆنۆمێنتی میراتی کولتووری لە ئەرمەنستان |
ڕووبەر | ٣ ھەکتار |
![]() | |
لە سەردەمی سۆڤیەتدا، پێی دەگوترا گۆڕەپانی لینین و پەیکەرێکی ڤلادیمیر لێنین لە گۆڕەپانەکەدا دانرا بوو. نمایش و ئاھەنگەکانی سۆڤیەت ساڵانە دوو جار (لە سەرەتادا سێ جار) ئەنجام دەدرا، ئەمەش تا ساڵی ١٩٨٨ بەردەوام بوو. دوای سەربەخۆیی ئەرمینیا پەیکەری لینین لابرا و ناوی گۆڕەپانەکە گۆڕدرا.[6] گۆرەپانەکە وەک «دیارترین تەلار»ی یەریڤان[7] و «باشترین تەلاری ئەندازیاریی» شارەکە وەسف کراوە.[8] نووسەری بواری گەشتیاری، دێردر ھۆڵدینگ لەبارەی گۆڕەپانی کۆمارییەوە نووسیویەتی «بە دڵنیایییەوە یەکێکە لە باشترین گۆڕەپانی ناوەندیی کە لە ھەر شوێنێکی جیھان لە ماوەی سەدەی بیستەمدا دروست کرابێت.»[9] گۆڕەپانەکە وەک «گرنگترین ناوەندی مەدەنی» لە یەریڤان و ئەرمینیا، [10] بووە شوێنیکی سەرەکی بۆ گردبوونەوەکانی شۆڕشی مەخمەلی لە ساڵی ٢٠١٨.