گۆشتخۆر
From Wikipedia, the free encyclopedia
گۆشتخۆرەکان یان گۆشتخۆر (بە ئینگلیزی: Carnivore) ئەو زیندەوەرەیە کە وزە و پێداویستییە خۆراکییەکان لە ژەمێکەوە وەردەگرێت کە زۆربەی یان بە تەواوی شانەکانی ئاژەڵ لەخۆدەگرێت لە ڕێگەی ڕاوەنان یان خواردنی جەیف!,[1][2] ئەو ئاژەڵانەی کە پشت بە گۆشت دەبەستن بۆ بەدەستھێنانی پێداویستییە خۆراکییەکانیان پێیان دەوترێت گۆشتخۆری ناچاری، لەکاتێکدا ئەو زیندەوەرانەی کە گۆشت و ڕوەک دەخۆن پێیان دەوترێت قارتە.[2] گۆشتخۆرەکان سەرەکیترین نێچیرن لە زنجیرە خۆراکییەکاندا.ئەو ڕوەکانەی کە مێرووەکان دەگرن و ھەرسیان دەکەن پێیان دەوترێت ڕوەکی گۆشتخۆر، بە ھەمان شێوە ئەو قارچکانەی کە ئاژەڵە وردبینەکان دەخۆن زۆربەیان پێیان دەوترێت قارچکی گۆشتخۆر.