![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e0/Google_Street_View_icon.svg/langckb-640px-Google_Street_View_icon.svg.png&w=640&q=50)
گووگڵ ستریت ڤیو
From Wikipedia, the free encyclopedia
گووگڵ ستریت ڤیو (بە ئینگلیزی: Google Street View) یان دیمەنی شەقامەکانی گووگڵ بریتییە لە یەکێک لە خزمەتگوزاری و تایبەتمەندییەکانی نەخشەی گووگڵ، کە وێنەی شەقام و تەلار و کۆشک و قوللەکانی شار بەشێوەی پانۆرامایی نیشانی بەکارھێنەرانی دەدات.[1] بەجۆرێک ھەموو بەکارھێنەرێکی گووگڵ بەخۆڕایی دەتوانێت سەیری کونج و کەلەبەری شارە فەراھەمکراوەکانی جیھان بکات بەھەموو ئاراستەکان.[2] سەرەتای ئەم خزمەتگوزارییە دەگەڕێتەوە بۆ ٢٥ مەی ٢٠٠٧ کە ئەوسا تەنھا پێنج شاری جیھان بەردەست بوون، دواتر پتر لە ٤٠ شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ زیادکرا لەگەڵ شارۆچکە و شارەدێکانی دەور و بەریان.[3]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/b9/Google_Street_View_coverage.svg/640px-Google_Street_View_coverage.svg.png)
![]() | |
پەڕگە:Deansgate St John St.png A road junction in Manchester, England, showing nine different angles | |
یەکەم وەشان | ٢٥ی ئایاری ٢٠٠٧؛ ١٧ ساڵ لەمەوبەر |
---|---|
سەکۆی پێژمێری | Android, iOS, web |
زمانەکان | Multiple languages |
وێبگە | www |
گووگڵ ستریت ڤیو ھەموو ئەم وێنانە نیشان دەدات کە پێشتر لە ڕێگای کامێرای بزۆتەوە تۆمارکراون، ئەم کامێرانە لەسەر ترومبێڵ و کەشتییەکان جێگیر کراون و بەخێرایی ١٠کم لە کاژێرێکدا بە شەقامەکان دەسووڕێنەوە و وێنەی سێ ڕەھەندی و پانۆرامایی تۆمار دەکەن، بەکارھێنەر دەتوانێت بە ھەموو ئاراستەکان ڕووی وێنەکان بگۆڕێت لە ڕێگای کۆمپیوتەر و مۆبایل و ھەر ئامێرێکی تری ئەلیکترۆنی زیرەک. وێنەکان دەشێت گەورەبکرێن یاخود نزیک بخرێنەوە، لەسەر ڕووی وێنەکان ھێلکاری ئاراستەی شەقامەکان دیاری کراوە لەگەڵ ناو و ناونیشانیان.