![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/26/Leprosy.jpg/640px-Leprosy.jpg&w=640&q=50)
گولی
From Wikipedia, the free encyclopedia
گولی یا پیسی (بە ئینگلیزی: Leprosy) نەخۆشییەکی باکتریاییە کە بۆ ھەزاران ساڵ مرۆڤ تووشی بووە. نەخۆشییەکە باکتریایەک بە ناوی مایکوباکتریوم لیپرە دروستی دەکات. گولی نەخۆشییەکی درێژخایەنە و نیشانەکانی ڕەنگە تا چەن ساڵ لەو کەسەدا کە تووش بووە دەرنەکەوێت. دواتر کە نیشانەکانی دەرکەوت زیاتر پێست و ئەندامە دەمارییە بڵاوەکان دەکاتە ئامانج. ئەگەرچی نەخۆشیی گولی لە سەدەی بیست و یەکدا تا ڕادەیەکی زۆر کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام ھێشتاش ساڵانە ھەزارن کەس تووشی نەخۆشییەکە دەبن.[1]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/26/Leprosy.jpg/640px-Leprosy.jpg)