گریر گارسۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیلینن ئێڤلین گریر گارسۆن (٢٩ی ئەیلوولی ١٩٠٤–٦ی نیسانی ١٩٩٦) گۆرانیبێژ و خانمەئەکتەرێکی ئینگلیز بوو. ئەو لە چەند بەرھەمێکی گەورەی کۆمپانیای مێترۆ گۆلدوین مایەر لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەم بەشداری کرد، لەم فیلمانەدا ژنانی بەشێوەی ئازا و پاڵەوان نیشان دەدا. لە ماوەی ژیانیدا حەوت جار بووەتە پاڵێوراوی ئۆسکار، ئەمەش لە نێو خانمە ئەکتەرەکان چوارەم زۆرترین ژمارەیە.[1] گریر خاوەنی خەڵاتێکی ئۆسکارە.
گریر گارسۆن | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٠٤ لەندەن، شانشینی یەکگرتوو |
مردن | ٦ی نیسانی ١٩٩٦ ساڵ ژیاوە) داڵاس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٩١
ناوی کاتی لەدایکبوون | Eileen Evelyn Greer Garson |
ھۆی مەرگ | سستبوونی دڵ |
شوێنی ناشتن | Hillcrest Cemetery |
ھاوسەر | Buddy Fogelson، ڕیچارد نێی |
پیشە | ئەکتەر، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن |
پەروەردە | کۆلێژی کینگ لەندەن |
شوێنی کار | شانشینی یەکگرتوو |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٣٧ |
ئەندامی حیزبی | پارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان) |
خەڵاتەکان | Commander of the Order of the British Empire، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، star on Hollywood Walk of Fame |
گریر لە ساڵی ١٩٣٩، بۆیەکەمینجار لە فیلمی ماڵئاوا بەڕێز چیپس (Goodbye, Mr. Chips) دەرکەوت، لەم فیلمەدا گریر بەڕۆڵی سەرەکی بەشداربوو، وێڕای ئەوەی یەکەم فیلمی بوو بەڵام بەم ھۆیەوە پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر. لە ساڵی ١٩٤٢، لە فیلمی خاتوو مینیڤەر (Mrs. Miniver)، ئەم فیلمە لە دەرھێنانی ویلیام ویلەر بوو، گریر لە پاڵ والتەر پیگۆن ڕۆڵی سەرەکی گێڕا، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە گریر خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەر بەدەست ھێنا.[2]
جگە لە فیلمە سینەمایییەکان، گریر گارسۆن لە کاری شانۆ و بەرھەمی تەلەفزیۆنییش دەرکەوتنی ھەبوو. گارسۆن لە فیلمکردن تا ھەشتاکانیش بەردەوام بوو، لە ساڵی ١٩٨٢ لە دوایین فیلمیدا بەناوی بەلەمی خۆشەویستی (The Love Boat) دەرکەوت.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.