گراڤیتی فۆڵز
زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
گراڤیتی فۆڵز (بە ئینگلیزی: Gravity Falls) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ڕازئامێزی کۆمیدیی سەرکێشیی ئەمریکییە کە لەلایەن ئەلێکس ھێرش بۆ کەناڵی دیزنی و دیزنی ئێکس دی دروست کراوە.[1] لە دوو وەرز کە ٤٠ ئەڵقەیە لەگەڵ کۆمەڵێک ئەڵقەی کورت پێک ھاتووە. ئەم کارەی لەسەر چەند کارێکی پێشووتری کردووە، بۆنمونە بەشداری لە ″قوتابخانەی ماسییەکان″ کردووە. ئەم کارەی لەسەر زنجیرەی ″سەرکێشییەکانی فلاب جاک″ کردووە، ھەروەھا کاری دەنگی لە زنجیرەی ″فارس و فادی″ کردووە، لە تەلەفیزیۆنی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی دەرھێندراوە. لە ساڵی ٢٠١٢ نیشاندرا، وە بەشێوەیەکی ڕەسمی وەرزی دووەم لە شوباتی ٢٠١٦ کۆتای ھات. بۆ یەکەمجار یەکەمین ئەڵقە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ نیشان درا، زنجیرەکە بۆ یەکەمجار لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لەسەر کەناڵی ″دیزنی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست″ نیشاندرا، ھەروەھا یەکەم وەرز بە ئینگلیزی لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بە جۆشەوە نیشان درا.
گراڤیتی فۆڵز | |
![]() | |
دەرھێنەر | جۆن ئۆشیما |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئەلێکس هێرش |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
لە ئابی ٢٠١٣، ئەلێکس ھێرش دڵنیای دا، کە ئەم زنجیرە کارتۆنە سێ وەرزی ھەیە، لەھەر وەرزێک چیرۆکێک پیشان دەدرێ، بەڵام دواتر ئەلێکس بیری کردەوە، کە سێ وەرز زۆرە و ئەڵقەکانیش زۆرتر دەبن، دواتر ئەلێکس بڕیاریدا، تەنھا دوو وەرز پێک دەھێنرێ. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەلێکس وەرزی دووەمی ڕاگەیاند، لە دوای وەرزی یەکەم. لە کۆتاییدا زنجیرەکە بۆ ٤٠ ئەڵقە گەیشت، لە ژێر ناونیشانی ″جیھانی نامۆ″. زنجیرەکە جارێکی دیکە لەسەر ″دیزنی ئێکس دی″ نیشاندرا، لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٦ ھەتا ١٥ی شوباتی ھەمان ساڵ تەنھا ٨٠ کاتژمێری خایاند.[2][3]