![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/ff/Buddha_in_Sarnath_Museum_%2528Dhammajak_Mutra%2529.jpg/640px-Buddha_in_Sarnath_Museum_%2528Dhammajak_Mutra%2529.jpg&w=640&q=50)
گاوتاما بوودا
دامەزرێنەری بودیزم / From Wikipedia, the free encyclopedia
گاوتاما بودا یان سیدارتا گاوتاما یان شاکیامونی یان سیدهارتا گاوتاما یان بودا مامۆستای ئایینیی ھیندستانی کۆن بووە و دامەزرێنەری بودیزمە.[1] وشەی بودا بە مانای بە ئاگا هاتوو[2] [3]یان ئاگاپێدراوە. کاتی لەدایکبوون و مردنی ڕوون نییە بەڵام مێژوونووسان سەدەی شەشەم یان پێنجەمی پێش زایین بە کاتی ژیانی دەزانن. ناوی ئەم بودایە سیدارتایە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/ff/Buddha_in_Sarnath_Museum_%28Dhammajak_Mutra%29.jpg/640px-Buddha_in_Sarnath_Museum_%28Dhammajak_Mutra%29.jpg)
ئەمڕۆ وڵاتی چین زۆرترین ڕێژەی بودی تێدایە کە دەگاتە زیاتر لە ٢٤٤ ملیۆن کەس و لەسەدا ١٨.٢٢ی دانیشتووانەکەی پێک دێنێت و تایلەند بە پلەی دووەم کە ڕێژەکەی دەگاتە ٥٥ ملیۆن و ڤیێتنام و میانماریش بە پلەکانی سێھەم و چوارەم دێن لە زۆری پەیڕەوکردنی ئاینی بودا.