![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/87/20180610_FIFA_Friendly_Match_Austria_vs._Brazil_Gabriel_Jesus_850_1688.jpg/640px-20180610_FIFA_Friendly_Match_Austria_vs._Brazil_Gabriel_Jesus_850_1688.jpg&w=640&q=50)
گابرێڵ خێسوس
From Wikipedia, the free encyclopedia
گابریێل فێرناندۆ دی خێسوس (لەدایکبووی ٣ی نیسانی ١٩٩٧) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بەڕازیلییە کە یاری دەکات بۆ یانەی ئەرسیناڵ و تیمی نیشتیمانی بەڕازیل.
خێسوس دەستی بە بە کاروانی پیشەگەری کرد لە پالمێراس، کە لەوێ بە باشترین یاریزانی دەرکەوتوو ھەڵبژێردرا لە ساڵی ٢٠١٥ لە خولی بەڕازیلی Serie A و جامی بەڕازیلی بردەوە. لە ساڵی ٢٠١٦، خەڵاتی بۆلا دی ئۆرۆی بردەوە و یارمەتی پالمێراس دا بۆ بردنەوەی یەکەم نازناوی خولی نیشتیمانی لە ماوەی ٢٢ ساڵدا. خێسوس لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی واژوو کرد بە بڕی ٢٧ ملیۆن پاوەند و چوار نازناوی پریمەرلیگ و سێ جامی ئی ئێف ئێڵ و جامی ئێف ئەی کەپ بردەوە.[1] لە تەممووزی ٢٠٢٢، چووە لای ئەرسیناڵ بە گرێبەستێکی بەھای ٤٥ ملیۆن پاوەند.
لە دوای ئەوەی ٢١ یاری کرد و حەوت گۆڵی تۆمار کرد لە ئاستی لاوان، لە ناویاندا گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی جیھانی فیفای خوار-٢٠ ساڵان لە ٢٠١٥ و بردنەوەی مەدالیای ئاڵتوونی ئۆڵۆمپی لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦،[2]خێسوس یەکەم یاری بۆ ھەڵبژاردەی بەڕازیل کرد لە ئەیلوولی ٢٠١٦، و بەشێک بوو لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەکە بۆ جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨،[3]دواتر بەشدار بوو لە کۆپا ئەمریکا لە ٢٠١٩ و ٢٠٢١، یەکەم دانەیانی بردەوە.[4]