زۆرانباز From Wikipedia, the free encyclopedia
گڵێن تۆماس جەیکبز (بە ئینگلیزی: Glen Thomas Jacobs؛ لەدایکبووی ٢٦ی نیسانی ١٩٦٧) زۆرانباز، ئەکتەر، نووسەر، بازرگان و سیاسەتمەندارێکی ئەمریکییە. وەک کۆماریخوازێک، سەرۆکی شارەوانیی شارستانی نۆکس، تێنیسە.[1] پیشەکەی کاری زۆرانبازییە، جاکۆبز ئیمزای لەگەڵ WWE کرد، لەو شوێنەدا بەناوی «کەین» ناسراوە. لە ساڵی ١٩٩٢ دەستی بە کاری زۆرانبازی سەربەخۆ کرد، وەک (زۆرانبازی دووکەڵی چیا SMW)، ھەروەھا زۆرانبازی بە کۆمەڵ لە وڵاتە یەکگرتووەکان دەکات (USWA)، دواتر بۆ «زۆرانبازی فیدراڵی جیھانی WWF) دەچێت، لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ WWE ڕۆیشت.[2] جاکۆبز بە کەسایەتییەکی جۆراوجۆر تا ساڵی ١٩٩٧ یاری دەکرد، وەک کەین. نیوە برا گەنجەکەی ئەندەرتایکەر، زۆرجار بەیەکەوەن، لەوەیە دوژمنیش بن یان تیم بن.
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت. |
کەین | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٦ی نیسانی ١٩٦٧ تۆریجۆن دی ئەردۆز، ئیسپانیا |
نەتەوە | مەسیح |
ناوەکانی تر | گلێن، کەین، بروزێر ماستینۆ، کریستماس، دیزڵ، قیامەت، مایک ئانابۆمب |
پیشە | زۆرانباز |
چالاکبوون | (١٩٩٥ - ٢٠١٧) |
باڵا | ٢٬١٣ مەتر |
ئایین | مەسیحی |
ھاوسەر | کریستاڵ مەوریسا گۆینز |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
کەین یەکەمجار لە تەوەری «سەردەمی بار» لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٠ دەردەکەوێت، کەسێک بەناوی «کوڕە پۆستەر» دەبەزێنێت.[3] لەناو WWE، سێ پاڵەوانێتی جیھانی ھەیە، وەک «پاڵەوانێتی WWF»، «پاڵەوانێتی ECW)، «پاڵەوانێتی کێشی قورسی جیھانی»، ھەروەھا دوازدە پاڵەوانێتی تیم تاگی جیھانی ھەیە، وەک «پاڵەوانێتی تیم تاگی جیھانی»، «پاڵەوانێتی تیم تاگی WCW»، «پاڵەوانێتی تیم تاگی WWE»، لەگەڵ چەند پاڵەوانێتییەکی جۆراوجۆر بردۆتەوە ھەروەھا دوو پاڵەوانێتی کیشوەرکانی بردۆتەوە ، براوەی جانتای نمایشی «پارەکە لە بانکەکە»ەیە ، ھەروەھا سێیەمین پیاوە لە WWE کە شەقی مەزن دەدات. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ پشتێنی ٢٤/٧ لە ژێر کارێکتەری کەین بردەوە،[4] ھەروەھا زۆرانبازی پێشوو ریک فلایەر باسی کەینی کرد، وتی کەین باشترینی جیھانە.[5][6]
کەین (جاکۆبز) لە ٢٦ی نیسانی ١٩٦٧ لە شارۆچکەی تۆریجۆن لەدایک بووە،[7][8][9] بەڵام لە سانت لویس، میسوری گەورەبووە ، لە قوتابخانەی ئامادەیی «بۆڵینگی سەوز» لە میسوری خوێندوێتی ، جاکۆبز بڕوانامەی ئینگلیزی لە زانکۆی باکوری خۆرھەڵاتی میسوری بەدەست ھێنا، ئێستا ئەو زانکۆیە بە زانکۆی دەوڵەتی ترومان دەناسێنردرێت، لەو شوێنەدا تۆپی پێ و باسکەی یاری دەکرد.[10] جاکۆبز بەزۆری ئەڵمانیە و ھەندێک ئینگلیزی و ھۆڵەندیە. جاکۆبز لە ٢٣ی ئابی ١٩٩٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ «کریستاڵ مەوریسا گۆینز» کردووە، بەیەکەوە دوو کچیان ھەیە.[11] جاکۆبز لە دەرەوەی کاری زۆرانبازی کردن، کاری جۆراوجۆر بۆ دابینکردن دەکات،[12][13] ھەروەھا ژنەکەی خۆی کریستاڵ بریکاری کۆمپانیای «ئەلستەیت»تە.[14]
جاکۆبز لە سەرەتادا بە پاشا ئانگس ناسراوبوو، کاتێک یەکەمجار لە سانت لویس، میسوری دەرکەوت، لەگەڵ CSWA لە ساڵی ١٩٩٢. پاشان جاکۆبز بۆ باشوور گواسترایەوە، بۆ زۆرانبازی قیامەت، ھەروەھا جاکۆبز لە «کۆمەڵەی زۆرانبازی وڵاتە یەکگرتووەکان USWA» دەردەکەوێت، وەک بۆمبێک لە «زۆرانبازی دووکەڵی چیا SMW» دەرکەوت، ھەر لەو شوێنەدا لە پاڵەوانێتی تیم تاگی SMW لەگەڵ ″ئەلسنۆ″ لە تیمێکن بەناوی «دووانە جوڵەکە». لەوکاتەی جاکۆبز لە USWA بوو، پاڵەوانێتی کێشی قورسیشی دەکرد. لە ساڵی ١٩٩٥ جاکۆبز بۆ یەکەم جار لە «زۆرانبازی فیدراڵی جیھانی WWF» دەرکەوت، کە بەشێکە لە WWE، وەک مایک ئانابۆمب لەنمایشی هەفتانەی Raw، ڕینۆ ڕینگز دەبەزێنێت، بەدرێژایی مانگی ئاب لەژێر ناوی ئانابۆمب بە کەم کەمە زۆرانبازی دەکرد.
جاکۆبز یەکەمجار کە لەفیلمێک لەژێرناوی «جاکۆبز شەوباش» بەرھەمھێنانی لەلایەن ستۆدیۆکانی WWE بوو، لە فیلمی «ببینە خراپ نییە» لە ١٩ی ئایاری ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە.[15] ھەروەھا لە فیلمێکی تردا بەناوی «ماکگروبەر» ڕووخساری دەرکەوتووە، شان بەشانی زۆرانبازەکانی WWE وەک مۆنتێل فۆنتافیوس پۆرتەر، کریس جێریکۆ، کاڵی مەزن، مارک ھێنری، بیگ شۆ. ھەروەھا ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی «ببینە خراپ نییە ٢» دەبینێت، کە لە ئابی ٢٠١٣ ڕاگەیانرا،[16] لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە.[17] کەین بەتایبەتی لەسەر WWE لە ئەڵقەی (بێھێزترین پەیوەندی) لە ئازاری ٢٠٠٢ دەرکەوت. ھەروەھا لە زنجیرەی «سمۆڵڤیل» لە ئەڵقەی «شەڕ» وەک تیتان ڕۆڵی دەبینی، شان بەشانی زۆرانبازی پێشووی WWE ئاشلی ماسارۆ، ئەڵقەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٧ پەخشکرا. کەسایەتی کەین لە بەشی چواردە لە کتێبی ھەزەلی «ئەندەرتایکەر» پیشاندرا، لەلایەن Chaos! Comics لە ساڵی ١٩٩٩ بەرھەمھێنراوە، کەسایەتییەکە یەکجار قسەی کرد، لە فیلمی Undertaker Halloween Special. کتێبەکە لەلایەن مایکڵ شیپیتا نوسرا، بەھەمان شێوەی ڕەسەنەکە کەسایەتی کەین درێژەی پێدەدرێ لە ناونیشانی Journey into Darkness: An Unauthorized History of Kane، ئەمەیان لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە. ھەروەھا کەین لە یاری ڤیدۆی WWE 2K19 دەرکەوتووە.
فیلم
ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ |
---|---|---|
٢٠٠٦ | ببینە خراپ نییە | جاکۆب شەو باش |
٢٠١٠ | ماکگروبەر | تانکەر لوتز |
٢٠١٤ | سکۆبی دو نھێنی شێتی زۆرانبازی | خۆی |
ببینە خراپ نییە ٢ | جاکۆب شەو باش | |
٢٠١٦ | ژماردنی خوارەوە | ئەفسەر کرۆنین |
تەلەڤیزیۆن
ساڵ | ناونیشان | رۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
٢٠٠٧ | سمۆڵڤیل | تیتان | ئەڵقەی: "شەڕ" |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.