![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c1/SaddamStatue.jpg/640px-SaddamStatue.jpg&w=640&q=50)
کەوتنی بەغدا (٢٠٠٣)
کەوتنی بەغدا لە مانگی نیسانی ٢٠٠٣ لەلایەن ھاوپەیمانانەوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
کەوتنی بەغدا (بە عەرەبی: سقوط بغداد) و بە شەڕی کەوتنی بەغدا ناسراوە، ئەو شەڕەیە کە لە سەرەتای مانگی نیسانی ٢٠٠٣ لەکاتی داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەنێوان ھێزە چەکدارەکانی پێشووی عێراق و سوپای ئەمریکا ڕوویدا، سێ ھەفتە پێش بەرواری ئەم شەڕە، ھێزەکانی ئەمریکا دەستیان کرد بە جووڵە بەرەو بەغدا، کاتێک جۆرج بووش سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو.
کەوتنی بەغدا | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | شەڕی عێراق |
وڵات | عێراق |
جێ | بەغدا |
پۆتانی شوێن | ٣٣°٢٠′٠″N ٤٤°٢٦′٠″E |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٣ی نیسانی ٢٠٠٣ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٢ی نیسانی ٢٠٠٣ |
بەشداربوو | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، عێراق |
![]() | |
بەگوێرەی ئەوەی کە میدیا ئەمریکییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ھەزاران کەس لە ھێزەی چەکدارەکان عێراق و ژمارەیەکی کەم لە ھێزەکانی ئەمریکا کوژراون، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لەو چەکدارانەی پێش لەشکرکێشی ھاتوونەتە عێراق کوژراون و بەشێکی زۆریشیان بەتایبەتی لە ناوچەی ئەعزەمییە لە بەغدا کوژران، وەک شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەم شەڕکەرانە شەڕێکی سەختیان کردووە، بە چەکی سووک و مامناوەند، دژی ئۆتۆمبێل و ھێزی پیادەی سوپای ئەمریکا. و نەخۆشخانەی یەرمووک لە بەغدا لەم شەڕەدا لە کاتژمێرێکدا ١٠٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەخۆیەوە بینی.[1]
دوای کۆتاییھاتنی شەڕەکە، ھێزەکانی ئەمریکا لە ١٠ی نیسانی ٢٠٠٣ چوونە ناو شاری کەرکووک لە باشووری کوردستان و لە ١٥ی نیسانی ٢٠٠٣دا چوونە نێو شاری تکریت کە شوێنی لەدایکبوونی سەددام حوسێن بوو.