From Wikipedia, the free encyclopedia
کەم و کووڕیەکانی بلووری (بە ئینگلیزی: Crystallographic defects) بریتییە لە پچراندنی نەخشەی ڕێکی بلوورات لە دۆخی ڕەقی ماددەیەک. ئەم دیاردەیە بە گشتی ڕوودەدات و بڕ و جۆرەکەی کاریگەری دەبێ لەسەر تایبەتمەندیەکانی ماددە.[1][2][3][4]
لە شێوەیەدا کەم و کووڕیەکە تەنھا لە یەک خاڵ یا بەدەوری خاڵێک دا دروست دەبێت.
کەم و کووڕی لە شێوەی بۆشایی بەریتیە لەو شووێنەی کە بەتاڵە لە گەردیلە. کاتێ گەردیلەکانی دەورو بەری ھەوڵی پڕ کردنەوەی ئەم بۆشاییە دەدەن دەبێتە جوڵە پێکردنی بۆشاییەکە بە ئاڕاستە پێچەوانە جەڵەی گەردیلەکان. خۆڕاگری جیرانەکانی ئەم بۆشاییە دەبێتە ھۆی خۆڕاگری ماددەکە بۆ ئەوەی بە ئاسانی ھەوڵی پڕ کردنەوەی بۆشاییەکە نەدەن و جوڵە بە بۆشاییەکە نەکەن. لە ھەندێ ماددەدا گەردیلەکان لە بۆشاییەکە ھەندێ دوردەکەونەوە بە ھۆی ڕاکێشانیان لە لایەن گەردیلەکانی پشتەوە. ھەندێ جار کەم و کووڕی لە شێوەی بۆشایی پێی دەگوترێ کەم و کووڕی شۆتکی (Schottky defect).
لە ھەندێ حاڵەتی تردا گەردیلەی بچووک (وەک کاربۆن و ھایدرۆجین) دەکەونە نێوان گەردیلەکانیتر کە لە شوێنی ڕاستەقینەیان جێگیرنەبوونە (Interstitial defects).
کەم و کووڕی لە شێوەی ھێل بە دووجۆر دەردەکەوێت. یەکەمیان بریتییە لە کەم و کووڕی لە ڕۆخ (edge dislocation) وە ئەوەی تریان بریتییە لە کەم و کووڕی بادراو (screw dislocation). ھەندێ جار ھەردوو کەم و کووڕیەکە بەیەکەوە دەردەکەوون کە پێیان دەگوترێ کەم و کووڕی تێکەڵ (Mixed dislocations).
شوێنی بە یەک گەیشتنی دوو دەنکۆڵە کە ئاڕاستەی بلوورەکانیان جیاوازە پێی دەگوترێ سنوورە دەنکۆڵە. لەم سنورەدا کە لە شێوەی ھێڵێی جیاکەرەوە دەردەکەوێ کەم و کووڕی لە شێوەی ڕووتەخت بەرھەم دەبێت.
ھەندێ جار ئەم سنورە دەنکۆڵەییە بە ھۆی جیاوازی ئاڕاستەی دەنکۆڵەکەن دروست نابێ بەڵکوو بە ھۆی نایەکسانی لە تەرتیبی گەردیلەکانی بلوور بەرھەم دێت. بۆ نمونە گەر بلوورێک گەریلەکانی لە شێوەی (ABABABAB) بێت ئەوەی ھیچ سنورێکی دەنکۆڵەییی روست نابێ بەڵام گەر تەرتیبەکە بەم شیوەیە بێت (ABABBABA). لە شوێنی بەیەک گەیشتنی BB سنورە دەنکۆڵە دروست دەبێت.
جۆرێکی تری ئەم سنورە بەرھرم دێ لە ڕێی سنووری دوانی (twin boundary). ئەم جۆرە سنورە بە ھۆی شکانەوەی ڕێڕەوی بلوورەکەی کە وەک ئاوێنەیەک دەردەکەوێ کە شکانەوەی تێدا ڕوی دابێ وەک (ABCABCBACBA).
کەم و کووڕی قەبارەیی دەردەکاوێ لە شێوەی 3D یا قبارەیی وەک کون (pores)، قڵیش (cracks). زۆرجار چەندین کەم و کووڕی لە نزیک یەکتر کۆدەبنەوە و دۆخێکی جیاواز دروست دەکەن کە پێیان دەگوترێ نیشتوەکان (precipitates).
سەرکەوتووترین ڕێگەی ماتماتیکی بریتییە لە تیوری (topological homotopy) کە نەک تەنھا دەتوانێ ڕاڤەی کەم و کووڕی لە بلووراتی ماددەی ڕەق بکات بەڵکو توانای ڕاڤەی کردنی بلووری شل و شلگازی باڵاشی ھەیە.[5]
چەند تەکنیکێکی سەرکەتوو بۆ ڕاڤەی بلووری شڵ بریتین لە (Density functional theory), (classical molecular dynamics)، و (kinetic Monte Carlo).[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.