نیگارێکی ڕۆنی لەلایەن نیگارکێشی ھۆڵەندی ڤینسێنت ڤان گۆخ From Wikipedia, the free encyclopedia
کێڵگەیەکی گەنم لەگەڵ قەلەڕەشەکاندا (بە ئینگلیزی: Wheatfield with Crows) (بە ھۆڵەندی: Korenveld met kraaien) نیگارێکی ڕۆنی نیگارکێشی ھۆڵەندی ڤینسێنت ڤان گۆخەوە کە لە ١٠ی تەممووزی ١٨٩٠ تەواوی کردووە و ١٩ ڕۆژ پێش خۆکوشتنی بوو، ئەمەش وای کردووە دوا کاری ھونەری مێژوویی ئەو بێت و زۆرێک لە ڕەخنەگران بە یەکێک لە گەورەترین کارەکانی دادەنێن.[1][2] تابلۆکە ئێستا بەشێکە لە کۆمەڵە تابلۆکانی مۆزەخانەی ڤان گۆخ لە ئەمستردام.[3][4][5] لەگەڵ ١٩ تابلۆی دیکەی ڤان گۆخدا، بەڵام جارێک تابلۆکە دزرا و لە ساڵی ١٩٩١ بە خێرایی دۆزرایەوە و گەڕێندرایەوە شوێنی خۆی؛ و لەکاتی دزیکردنەکەدا دزەکان زیانێکی زۆریان بە تابلۆکە گەیاند.[6]
نیگاری «کێڵگەیەکی گەنم لەگەڵ قەلەڕەشەکاندا» لە مانگی تەممووزی ساڵی ١٨٩٠دا کێشراوە، کە لە کۆتا ھەفتەکانی ژیانی ڤان گۆخ بوو. وێنەکە لەلایەن زۆرێک لە شارەزایان بە دوا نیگاری ڤان گۆخ دادەنێن، لە ھەمان کاتدا ئەگەری ئەوەش ھەیە کە نیگاری «ڕەگی دار»یان «باخچەی داوبیگنی» کۆتا کاری ھونەرمەند بووبێت.
نیگارەکە ئاسمانێکی ھەوراوی پڕ لە قەلەڕەش بەسەر کێڵگەیەکی گەنمدا نیشان. ھەستی گۆشەگیری زیاد دەکات بەھۆی ڕێڕەوەکەیانەوە کە بەرەو ھیچ شوێنێک ناڕوات و ئاراستەی فڕینی قەلەڕەشەکان نادیارە؛ و کێڵگەی گەنمی با لێھاتوو دوو لەسەر سێی وێنەکە پڕدەکاتەوە. جووڵس میشێلێت یەکێک لە نووسەرە دڵخوازەکانی ڤان گۆخ، لەبارەی قەلەڕەشەکان نووسیوویەتی: «ئەوان حەزیان لە ھەموو شتێکە و سەرنجی ھەموو شتێک دەدەن، ئەو کەسە کۆنانەی کە تەواوی ژیانیان لە سروشتدا بەسەربرد، قازانجێکی بچووکیان نەدۆزییەوە بۆ ئەوەی لە پشتیانەوە بڕۆن، لە سەدان شتی ناڕووندا کە تا ئێستا ئەزموونی مرۆڤ ھیچ ڕووناکی و زانیارییەک نابەخشێت، تەنیا ئاراستەی باڵندەیەکی زۆر ژیر نەبێت».[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.