کێو، کێف، شاخ یان چیا (بە ھەورامی: کاو) بەشێکە لە زەوی کە بەرزترە لە بەشەکانی دەوروبەری و شوێنێکی دیاری ھەیە کە پێی دەوترێت لوتکە. کێو لە تەپە بەرزتر و بەرەولێژترە. لە ڕووی جیۆپۆلەتیک شاخەکان لە گرد و گردۆڵکەکان جیادەکرێنەوە بەوەی شاخەکان بەرزی و مەزنایەتیی خۆیان بەسەر گردۆڵکەکاندا دەرخستووە، هەرچی چیاکانن بەوە ناسراون کە پێوەری جیاوازیان هەیە و لە ڕووی ئاستی بەرزییەوە لە شاخەکان بەرزترن.[1]
هەروەها لوتکەی چیاکان بەردەوام خاڵی جیاکەرەوەی نێوانیان بووە. بەرزترین لوتکە لە جیھاندا، لوتکەی کێوی ئیڤرستە.[2]
چیا ھێما و تایبەتمەندییەکی جۆگرافیی ژیانی کوردەکانە؛ ھەر بۆیە گوتراوە: "کورد دۆستێکی نییە، جگە لە چیا"، "Kurds have no friends but the mountains". چیاکانی جوودی و ئارارات (کە لە فۆلکلۆری کوردیدا دیارن)، زاگرۆس، شینگەر، قەندیل، شاھۆ، پیرمەگروون، و حەمرین، ناسراوترین کێوەکانی کوردستانن.
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.