فیلمی ٢٠١٧ From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆکۆ فیلمێکی خەیاڵی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا لەلایەن ستۆدیۆکانی پیکسار ئەنیمەیشن بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرزەوە بڵاوکراوەتەوە. لە بیرۆکەی سەرەکی لی یونکریچە و لەلایەن ئەدریان مۆلیناوە کاری دەرھێنانی بۆ کراوە ئەستێرەکانی دەنگی فیلمەکە ئەنتۆنی گۆنزالێز، گەیل گارسیا بێرناڵ، بنیامین برات، ئالنا ئوباک، ڕێنێ ڤیکتۆر، ئانا ئۆفلا مورگوایا و ئێدوارد جەیمس ئۆلمۆس چیرۆکەکە باسی لەوە دەکات کە لە نێوان زیندووەکاندا، کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵ بەناوی میگێل کە بە ڕێکەوت دەگوازرێتەوە بۆ خاکی مردووەکان، لەوێ بەدوای باپیرە گەورەی کۆچکردووی موزیکژەنی دەگەڕێت بۆ ئەوەی یارمەتی بات، تا لەنێو خاکی مردووەکان بگەڕێتەوە بۆ ژیان بۆ لای خێزانەکەی و قەدەغەی مۆسیقا لەسەر خێزانەکەی لابەرێت.
کۆکۆ | |
---|---|
دەرھێنەر | لی یونکریچ |
بەرھەمھێنەر | دارلا ئەندرسۆن |
شانۆنامە |
|
چیرۆک |
|
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | مایکڵ جیاچینۆ[1] |
وێنەگری سینەمایی | |
مۆنتاژ | ستیڤ بلوم[2] |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | واڵت دیزنی وێنە جووڵاوەکان |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٥ خولەک[5] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی[5] |
تێچوون | $١٧٥–٢٢٥ ملیۆن[6][7] |
داھات | $٨٠٧٫٨ ملیۆن[8] |
لی یونکریچ سەرەتایی سەرھەڵدانی بیرۆکەکەی لە ساڵی ٢٠١٠ بوو. کاتێک چیرۆکی تۆی ستۆری ٣ کە یونکریچ کاری دەرھێنانی بۆ کرد، بڵاوکرایەوە.[9] لە سەرەتادا فیلمەکە دەربارەی منداڵێکی ئەمریکی بوو، و فێربوون دەربارەی میراتی مەکسیکی، لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ مردنی دایکی، لە کۆتایدا بڕیاریدا کە چاکسازی تێیدا بکات چونکە ئەوە ڕێگەیەکی ھەڵەیە، سەرنجی خستەسەر منداڵە مەکسیکییەکە.[10] یونکریچ ئاماژەی بەوەدا «ئەوە ڕاستییەکە بوو کە ئێمە خەڵکی مەکسیک نەبووین.»[10] ئەو ڕاستییەیی کە فیلمەکە وێنایی کردووە کولتوورێکی ڕاستەقینەیە بووە ھۆی نیگەرانی بۆ یونکریچ وای لێکرد ھەستی بە بەرپرسیارێتییەکی زۆر گەورە بکات لەسەر شانی لەبەر ئەوەی دەیویست کە بە دروستی ئەنجامی بدات.[10]
تیمەکەی پیکسار چەند گەشتێکی بۆ مەکسیک کرد تا یارمەتیی ناساندنی کەسایەتییەکان و چیرۆکی کۆکۆ بدات. یونکریچ وتی، «من ئەوەم بینی کە لە ھونەری میللیدا وێنا کرابوو. شتێک بوو سەبارەت بە لکاندنی ئێسکەپەیکەرەکان بە ڕەنگە شادی و درەوشاوەکان، کە دەستی بەسەر خەیاڵی مندا گرت. لە دۆزینەوەی ڕێگەیەکی پێچاوپێچدا ڕابەرایەتیی منی کرد؛ زۆرتریش دەربارەی [ئێل] دیا دێ لۆس موێرتۆس فێر دەبم، و خودی ئەو زۆرترەش بەقووڵی کاریگەری دەکاتە سەرم.»[11] تیمەکە بۆیان دەرکەوت کە کارکردن لەگەڵ بوونەوەرە ئێسکەپەیکەرییەکان قورسە، چونکە ئەوان کۆئەندامی ماسوولکەیان نەبوو، و لەبەر ئەوە دەبوو بەو شێوەیە و جیاواز لە ھاوشانە مرۆیییەکانیان بە ئەنیمەیشن بکرێن.[12] کۆکۆ ئیلھامیشی لە فیلمە ئەنیمێیەکانی ھایاو میازاکی، ڕووحە ڕفێنراوەکە (٢٠٠١) و قەڵا جووڵاوەکەی ھاوڵ (٢٠٠٤)، و فیلمی ئاکشنی جۆن ویک (٢٠١٤) وەرگرتووە.[13]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.