کۆوبی برایەنت
یاریزانی تۆپی سەبەتەی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆوبی بین بڕاینت (بە ئینگلیزی: Kobe Bean Bryant؛ لەدایکبووی ٢٤ی ئابی ١٩٧٨ – مردووی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی سەبەتەی ئەمریکی بوو. ناوبراو ھه‌موو ژیانی بۆ ئه‌وه ته‌رخان کردبوو، به «مایکڵ جۆردن» ی ئه‌فسانه‌ی باسکه بگاته‌وه که ئه‌ستێره‌ی منداڵی ئه‌و بووه. له مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٤دا، پێش مایکڵ که‌وت له رێژه‌ی تۆمارکردنی خاڵ به‌ڵام ناتوانێت ژماره پێوانه‌ییه‌که‌ی ئه‌و یاریزانه بشکێنێت له‌به‌ده‌ستھێنانی زۆرترین ناسناوی خولی باسکه‌ی ئه‌مریکا(٦جار)، چونکه تیپه‌که‌ی کۆوبی پێنج جار له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ده‌ستی ھێناوه، بەڵام دەکرێ بگوترێ ڕیکۆدردەکانی کۆوبی ئەوەندە زۆرن تەنانەت خەڵک بیر لە ڕیکۆردەکانی مایکڵ جۆردن ناکەنەوە.
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
کۆوبی برایەنت | |
---|---|
Kobe Bryant | |
لەدایکبوون | Kobe Bean Bryant ٢٣ی ئابی ١٩٧٨ فیلادێلفیا |
مەرگ | ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (٤١ ساڵ ژیاوە) Calabasas |
گۆڕ | Pacific View Memorial Park |
زانکۆ | |
پیشە | Basketball player، سیناریۆنووس، professional athlete |
شێواز | مۆسیقای ھیپ ھۆپ |
ھاوسەر | Vanessa Bryant |
مناڵ | Gianna Bryant، Natalia Bryant، Capri Bryant، Bianka Bella Bryant |
باوان | |
خێزان | Sharia Bryant، Shaya Bryant |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | http://kobebryant.com |
واژوو | |
کۆوبی له‌ساڵی ١٩٧٨ له فیلادلفیا، ئه‌مریکا له‌دایکبووه. کوڕی یاریزانی پێشووی باسکە جۆ بڕایانتە. ژیانی پیشه‌گه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ لۆس ئه‌نجلس لایکه‌رز له ساڵی ١٩٩٦ ده‌ست پێکردووه. پاش نزیکه‌ی ٢٠ساڵ ھه‌ر به درێسی ئه‌و یانه‌یه‌وه واز له یاریکردن ده‌ھێنێت. راینت له ته‌واوی ژیانی وه‌رزشی خۆیدا توانیویه‌تی ٦٨٠ میلیۆن دۆلار داھات کۆبکاته‌وه، ته‌نا تایگه‌ر وودز و مایکڵ شوماخه‌ر و فلۆید مه‌یوێزه‌ر توانیویانه له لیستی وه‌رزشکاراندا زیاتر کۆبکه‌نه‌وه.
لە ٢٩ی تشرینی یەکەم ٢٠١٥، بڕاینت ئەوەی ڕاگەیاند کە بەشێوەیەکی یەکجارەکانی واز لە یاری تۆپی باسکە دێنی دوای کۆتایی ھاتنی وەزری ٢٠١٥–٢٠١٦.