کۆمیکس وەیڤ فیلمز
ستۆدیۆیەکی ئەنیمەیشنی ژاپۆنی / From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمیکس وەیڤ فیلمز، ئینک. (بە ژاپۆنی: 株式会社コミックス・ウェーブ・フィルム، بە ڕۆماجی: Kabushiki-gaisha Komikkusu Uēbu Firumu) ستۆدیۆیەکی فیلمی ئەنیمەیشنی ژاپۆنی و کۆمپانیایەکی دابەشکردن و بڵاوکردنەوەیە، کە بنکەکەی کەوتووەتە شایۆودا، تۆکیۆ، ژاپۆن.[1] ستۆدیۆکeerە بە فیلمە ئەنیمێ تایبەتمەندەکان، کورتەفیلمەکان، و بازگانییە تەلەڤیزیۆنییەکان، بەتایبەتیش ئەوانەی کە لەلایەن دەرھێنەر ماکۆتۆ شینکای دروست کراون، ناسراوە.[1][2] لە ئازاری ٢٠٠٧ کاتێک کە لە کۆمیکس وەیڤ ئینک. جیا بوویەوە دامەزرا، کە سەرەتا لە ١٩٩٨ لە ئیتاچوو کۆرپۆرەیشن، ئاساتسوو (ئێستا ئەی دی کەی)، و چەند کۆمپانیایەکی تر پێکھاتبوو.[1]
زانیاریی خێرا ناوی خۆماڵی, ناوی ڕۆمانیکراو ...
ناوی خۆماڵی | 株式会社コミックス・ウェーブ・フィルム |
---|---|
ناوی ڕۆمانیکراو | Kabushiki-gaisha Komikkusu Uēbu Firumu |
چەشن | کابوشیکی کایشا |
پیشەسازی | مۆوشن پیکچەرز (ئەنیمێ) بازرگانیی تەلەڤیزیۆنی |
پێشوو | کۆمیکس وەیڤ ئینک. |
دامەزرا | ئازاری ٢٠٠٧؛ ١٧ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٧-٠٣) |
بارەگا | شایۆودا، تۆکیۆ ، |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | نۆریتاکا کاواگوچی (بەڕێوەبەری جێبەجێکار) کازوکی سونامی (ئەنجومەنی دەرھێنەران) کۆیچیرۆ ئیتۆ (ئەنجومەنی دەرھێنەران) |
بەرھەمەکان | فیلمە تایبەتمەندە ئەنیمەیشنەکان (ئەنیمێ)، کورتەفیلمەکان، بازگانییەکان |
Total assets | ٤٢٫٥ ملیۆن ¥ (٢٠١٤) |
وێبگە | www |
دایخە