From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمبات ١٨ (C18 یان 318)[3] ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نیۆنازییە کە لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە.[4] لە بەریتانیا سەرچاوەی گرتووە و پەیوەندی بە جوڵانەوەکانی کەنەدا و ئەمریکاوە ھەیە. لەو کاتەوە تا ئێستاش بۆ وڵاتانی تریش تەشەنەی کردووە، لەوانەش ئەڵمانیا. گومان دەکرێت ئەندامانی کۆمبات ١٨ بەشداربن و ڕاستەوخۆ بەرپرسیار بن لە مردنی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران، نا سپیپێستەکان، ناڕازییەکان و سیاسەتمەداری ئەڵمانی واڵتەر لوبکێ و ھەروەھا کوشتنی نێوان ئەندامانی کۆمبات ١٨.[5]
ناوبڕ | C18, 318 |
---|---|
دروستبوون | ١٩٩٢ |
دامەزرێنەرەکان | دەیڤد میات چارلی سێرگنت ھارۆڵد کاڤێنتن |
شوێنی دامەزران | شانشینی یەکگرتوو (وڵاتی سەرچاوە گرتوو) |
جۆر |
|
دۆخی یاسایی | چالاک قەدەغە کراوە لە ئەڵمانیا |
ئۆفیسی سەرەکی | |
شوێن | |
پەیوەستە بە | ڕیزبەندە نۆ فریشتەکان[2] |
لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩، حکوومەتی کەنەدا کۆمبات ١٨ (لە پاڵ ڕێکخراوی Blood & Honor)ی زیاد کرد بۆ لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی،[6] کە یەکەمجار بوو کە گرووپێکی ڕاستڕەوی توندڕەو زیادکرا بۆ لیستەکە.[7] ئەندامانانی ڕێکخراوەکە لە بەریتانیا ڕێگرییان لێدەکرێت پەیوەندی بە خزمەتگوزاری زیندانەکانی بەریتانیا و ھێزە چەکدارەکان و پۆلیسەوە بکەن. لە ٢٣ی یەکی ٢٠٢٠ حکوومەتی ئەڵمانیا قەدەغەکردنی لقی ئەڵمانیای کۆمبات ١٨ی ڕاگەیاند.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.