![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a7/Drottningholm_Palace_%2528by_Pudelek%2529_1.jpg/640px-Drottningholm_Palace_%2528by_Pudelek%2529_1.jpg&w=640&q=50)
کۆشکی درۆتنینگۆڵم
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆشکی درۆتنینگۆڵم (بە سویدی : Drottningholms slott ) شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی بنەماڵەی شاهانەی سویدییە. درۆتنینگهۆڵم لە نزیک ستۆکهۆڵمی پایتەختە. لە دوورگەی لۆڤۆن (لە شارەوانی ئێکێرۆ لە پارێزگای ستۆکهۆڵم) دروستکراوە، یەکێکە لە کۆشکە شاهانەییەکانی سوید. لە سەرەتادا لە کۆتایی سەدەی ١٧ دروستکراوە، و بۆ زۆربەی سەدەی ١٨ وەک شوێنی نیشتەجێبوونی ئاسایی هاوینەی دەرباری شاهانەی سوید کاری کردووە. کۆشکەکە جگە لەوەی کە شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی بنەماڵەی شاهانەی سویدییە، شوێنێکی گەشتیاری بەناوبانگە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a7/Drottningholm_Palace_%28by_Pudelek%29_1.jpg/640px-Drottningholm_Palace_%28by_Pudelek%29_1.jpg)