کۆردۆبا (ئەرژەنتین)
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆردۆبا (بە ئیسپانی :Córdoba) شارێکی ئەرژەنتینییە کە دەکەوێتە سەر ڕووباری پریمیرۆ،[2] بە دووری ٧٠٠ کیلۆمەتر لە باکووری بۆینس ئایریسی پایتەخت ھەڵکەوتووە. شاری کۆردۆبا مەڵبەندی پارێزگای کۆردۆباشە،[3] بەپێی سەرژمێری ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتوانی ١٬٣٠٠٬٠٠٠ کەسە کە بە دووەم گەورەترین شاری ئەرژەنتین ھەژماردەکرێت لە ڕووی چڕی دانیشتوانەوە. ناوەندێکی پیشەسازی گرنگە،[4] ھەروەھا خاوەنی ژێرخانێکی دێرین و تۆکمەی مێژوویییە کە بۆ سەردەمی داگیرکاری ئیسپانییەکان دەگەڕێتەوە.[5]
کۆردۆبا | |
---|---|
شار | |
Ciudad de Córdoba | |
پۆتانەکان: 31°25′S 64°11′W | |
Country | ئەرژەنتین |
Province | Córdoba Province, Argentina |
Department | Capital |
Established | ١٥٧٣ |
ھاوناو | Córdoba, Spain |
دەسەڵات | |
• Mayor | Ramón Javier Mestre (UCR) |
ڕووبەر | |
• وشکایی | ٥٧٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٢٢ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | between ٣٥٢ and ٥٤٤ مەتر (between ١٬١٥٥ and ١٬٧٨٥ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (2010 census) | |
• چڕی | ٢٬٢٧٣٫٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٬٨٨٨٫٤٦ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ١٬٣١٧٬٢٩٨ |
• گەورەشار | ١٬٥٢٨٬٠٠٠ (est) |
[1] | |
سەرناوی دانیشتوو | Cordobés |
ناوچەی کاتی | UTC−٣ (ART) |
شارەکە لە ٦ی تەممووزی ١٥٧٣ دامەزراوە لەسەردەستی خێرۆنیمۆ لویس دی کابرێرا، ناوەکەی لەناوی شاری کۆردۆبای ئیسپانیا خوازراوە، کۆردۆبا لە دوای شارەکانی بۆینیس ئایرێس و سانتیاگۆ دیل ئیستێرۆ دامەزراوە لە ئەرژەنتین لەلایەن ئیسپانییەکانەوە،[6] شارەکە خاوەنی زانکۆی نیشتمانی کۆردۆبایە (Universidad Nacional de Córdoba)کە بە یەکێک لە زانکۆ ھەرە کۆنەکانی ئەمەریکای باشوور ھەژمار دەکرێت کە لە ١٦١٣ دامەزراوە لەسەر دەستی پیاوانی ئاینی.
لەدوای کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم، شارەکە بووە مەڵبەندێکی پیشەسازی گرنگی بواری فڕۆکەوانی، شارەکە چەندین کۆشک و تەلاری مێژوویی کاسۆلیکی تێدایە.[7]
زۆرینەی دانیشتوانی شارەکە لە بنچینە ئەورووپیین بەتایبەت ئیتالی و ئیسپانییەکان. ھەروەھا بنەچەی تری وەک ئەڵمانی و ئیرلەندی و پۆرتوگالی و فەڕەنسی و کرواتی و ئینگلیزی لەخۆ دەگرێت.[8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.