From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆرتس جولیان جۆنز (لەدایکبووی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزیە کە وەک یاریزانی ناوەند یاری دەکات بۆ یانەی پرێمیەرلیگ یانەی لیڤەرپوول.
دوای ئەوەی لە ناوەندی لیڤەرپوول گەورە بوو لە دایک و باوکێکی بەریتانی و نێجیری،[1] جۆنز لە تەمەنی نۆ ساڵیدا چووە لیڤەرپول.[2] دوای ئەوەی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨ یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری خۆی لە بۆ ئاستی خوار ٢٣ ساڵان ئەنجامدا، جۆنز یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری لە ١ی شوباتی ٢٠١٨ واژۆ کرد.[3]
لە تیمی لیڤەرپوولدا بوو بۆ یاریی پریمەرلیگ بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە ٧ی نیسانی ٢٠١٨ و لەسەر کورسی یەدەگ بوو بەڵام بەشداری یاریەکەی نەکرد.[4]
جۆنز بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ لیڤەرپوول یاری کرد لە خۆ ئامادەکاریەکان بۆ وەرزی ٢٠١٨-١٩ی یانەکە.[5] ڕاهێنەری یانەکە یۆرگن کلۆپ ستایشی ئاستی جێگیر و تواناکانی کرد.[6]
جۆنز یەکەمین یاری خۆی بۆ تیپەکە ئەنجامدا لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، لە قۆناغی سێیەمی جامی ئێف ئەی (جامی یەکێتی ئینگلتەرا) بەرامبەر یانەی وۆڵڤەرهاپتۆن واندەرس[7]
جۆنز یەکەم وەرزی خۆی بۆ یانەکە و و دووەم یاری فەرمی خۆی بۆ یانەکە کرد لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە یاریەکی جامی ئی ئێف ئێڵ بەرامبەر میڵتۆن کاینس دۆنس. کە دواتر وەکو باشترین یاریزانی یاریەکە دەستنیشان کرا.[8]
دواتر لێدانی یەکلاکەرەوەی بردنەوەی تۆمارکرد لە لێدانەکان دژی ئەرسیناڵ لە جامی ئی ئێف ئێڵ.[9] لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ یەکەمین یاری خۆی لە پریمەرلیگ ئەنجامدا، بە شێوەی یەدەگ لە دژی یانەی بۆرنمۆس .[10]
لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، جۆنز بەشێک بوو لە پێکهاتەی لیڤەرپوول کە بە زۆری لە لاو و تیمی دووەم پێکهاتبوو لەگەڵ ئەوەشدا ١-٠ لە ڕکابەرەکەیان ئیڤەرتۆنیان بردەوە لە جامی ئێف ئەی لە ئانفێڵد. جۆنز گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد بۆ یانەکە بە لێدانێک لە دووری 20 مەتر.[11] لە تەمەنی ١٨ ساڵ و ٣٤٠ ڕۆژدا، جۆنز بوو بە لاوترین گۆڵکار لە دێربی مێرسیساید لەوەتەی ڕۆبی فاولەر گۆڵی بۆ لیڤەر تۆمار کرد لە ١٩٩٤.[12] لە قۆناغی دواتردا دوای سێ هەفتە، گۆڵی یەکەمی یاریەکەی تۆمار کرد لە بەرامبەر بوون ٢-٢ لەگەڵ شروسبۆری تاون، کە بووە یەکەم لاو کە لە دوو یاری یەک بە دوای یەک گۆڵ بۆ سورەکان تۆمار بکات لەدوای ڕاحیم ستێرلینگ لە نیسانی ٢٠١٤.[13] لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٠، جۆنز بوو بە لاوترین کاپتن لە لیڤەرپوول کە تەمەنی ١٩ ساڵ و ٥ ڕۆژ بوو کاتێک کە کاپتنی لاوترین پێکهاتەی لیڤەرپوڵ بوو لە مێژوودا و تێکڕای تەمەنی یاریزانەکان ١٩ ساڵ و ١٠٢ ڕۆژ بوو و ١-٠ بەرامەبر شروسبۆری بردنەوەیان بەدەست هێنا لە دوبارەکردنەوەی جامی ئێف ئەی لە ئەنفێڵد.[14][14]
لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠، جۆنز گرێبەستێکی نوێی درێژخایەنی لەگەڵ یانەکە واژۆ کرد.[15] دوای ڕۆژێک یەکەم گۆڵی لە خولدا بۆ یانەکە تۆمارکرد دوای ئەوەی وەک یەدەگ هاتە یاریگا لە بردنەوەی ٢-٠ بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا ، کە لە پاسێکی محەمەد سەڵاحەوە بوو بە لێدانی سەر و گۆڵی لە گۆڵپارێزی پێشووی لیڤەرپوڵ پیپی ڕینا تۆمارکرد.[16]
لە ٢٢ی تەممووز، جۆنز لە دژی چێڵسی بە یەدەگ هاتە یاریگا بۆ پێنجەم یاری ئاست بەرز لە وەرزی ٢٠١٩-٢٠ لەگەڵ لیڤەرپوول، بەم شێوەیە توانی مەدالیای براوەی پرێمیەرلیگ بەدەست بهێنێت.[17] لە ٣٠ی تەممووز، جۆنز بە یاریزانی وەرزی پرێمیەرلیگی ٢ هەڵبژێردرا بۆ وەرزی ٢٠١٩-٢٠ لە پێش هەر یەک لە پاڵێوراوەکانی وەک : لیام کڵێن، بیلی گیڵمۆر، جەیماڵ هێکتەر-ئینگڕام، ناتان هۆڵاند و ڕایان توڵۆخ.[18]
دوای ئاستە بەرزەکەی لە وەرزی ٢٠١٩-٢٠، ڕاگەیەندرا کە درێسی ژمارە ١٧ لەبەر دەکات بۆ وەرزی ٢٠٢٠-٢١.، کە پێشتر لەلایەن ستیڤن جێرارد و ستیڤ ماکمانامان لەبەرکراوە [19] لە ٢٤ی ئەیلوول، دوو گۆڵی تۆمارکرد لە ماوەی چوار خولەکدا بەرامبەر لینکۆڵن سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە جامی ئی ئێف ئێڵ و بە باشترین یاریزانی یارییەکە دانرا لەلایەن سکای سپۆرتس.[20] بەهۆی پێکانی یاریزانانی ناوەندی جۆردان هێندەرسۆن، جەیمس میلنەر، تییاگۆ ئالکانترا، نابی کیتا و ئەلێکس ئۆکسڵاید-چامبەرلین[21]، و یاریکردنی فابینۆ وەک بەرگریکار، ڕۆڵی جۆنز لە تیمەکەدا زیادی کرد.
لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆمارکرد لە بردنەوەی ١-٠ بەرامبەر ئایاکس، کە بووە هۆی ئەوەی لیڤەرپوول سەربکەوێت بۆ قۆناغی یەکتر کردنە دەرەوە لە پاڵەوانێتیەکەدا.[22] لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، جۆنز یەکەم گۆڵی خولی لە وەرزەکەدا تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢-٠ بەرامبەر شێفیڵد یونایتد.[23]
لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، جۆنز یەکەم بانگهێشتی بۆ پێکهاتەی ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵ پێگەیشت و یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە یاریەکدا کە ٣-٣ بەرامبەر بوون بەرامبەر ئاندۆرا لە ٧ی تشرین یەکەمی ٢٠٢٠.[24][25] یەکەم گۆڵی خۆی بۆ خوار ٢١ ساڵان تۆمارکرد لە کاتی بردنەوەی ٣-١ بەرامبەر ئاندۆرای خوار ٢١ ساڵان لە یاریگای مۆلینوکس لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.[26]
یانە | وەرز | خول | جامی ئێف ئەی | جامی ئی ئێف ئێل | ئەوروپا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | ||
لیڤەرپوول | ٢٠١٨-١٩ | پرێمیەرلیگ | 0 | 0 | 1 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | - | 1 | 0 | |
٢٠١٩-٢٠ | پرێمیەرلیگ | ٦ | 1 | ٤ | 2 | 2 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | ١٢ | 3 | |
٢٠٢٠-٢١ | پرێمیەرلیگ | ٢٤ | 1 | 2 | 0 | 2 | 2 | ٥ | 1 | ١ | 0 | ٣٤ | ٤ | |
٢٠٢١-٢٢ | پرێمیەرلیگ | ١٥ | 1 | ٤ | 0 | ٤ | 0 | ٤ | 0 | - | ٢٧ | 1 | ||
٢٠٢٢-٢٣ | پرێمیەرلیگ | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | ١ | 0 | 1 | 0 | |
کۆی گشتی | ٤٥ | 3 | ١١ | 2 | ٨ | 2 | ٩ | 1 | ٢ | 0 | ٧٥ | ٨ | ||
لیڤەرپوول خوار ٢١ | ٢٠١٩ ٢٠[27] | - | - | - | - | - | ١ | 0 | 1 | 0 | ||||
تەواوی پیشە | ٤٥ | 3 | ١١ | 2 | ٨ | 2 | ٩ | 1 | 3 | 0 | ٧٦ | ٨ |
لیڤەرپوول
تاکەکەسی
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.