کۆرا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەڤەتار کۆرا یاخود بە تەنھا کۆرا (Korra) کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەفسانەی کۆرایە کە درێژەی زنجیرە ڕەسەنەکەیەتی بە ناوی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا، لەسەر پەخشی نیکلۆدیۆن. کۆرا وەک جەستەی ئەڤەتار ڕاڤا وێنا کراوە، کە بەرپرسیارێکی ڕۆحییە لە ھاوسەنگی جیھان و پاراستنی ئاشتی لە جیھاندا. دەستبەجێ دوای مردنی ئەڤەتار ئانگ ئەو وەک ئەڤەتار ناسرا. کارەکتەرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروست کراوە.[2][3][4]
زانیاریی خێرا کۆرا, یەکەم دەرکەوتن ...
کۆرا | |
---|---|
کەسایەتیی ئەفسانەی کۆرا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
نەخشێنراوە لەلایەن | برایان کۆنێتزکۆ، مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نەژاد | مرۆڤ لە ڕۆحی ڕاڤا |
ڕەگەز | مێ |
ناونیشان | ئەڤەتار |
خێزان | تۆنراک (باوک) سینا (دایک) |
خزمەکان | ئۆنالاک(مام) دێسنا و ئێسکا (ئامۆزا) |
نەتەوە | ھۆزی ئاوی باشوور |
ئاژەڵی ماڵی | ناگا |
ملکەچپێکردنەکان: | زەوی، ئاو، ئاگر، ھەوا، ڕۆح، چارەسەرکردنی ڕۆحی، وزە، کانزا (ئاسن)[1] |
تەمەن |
|
دایخە