کڵۆد شانن
From Wikipedia, the free encyclopedia
کڵۆد ئێلوود شانن (بە ئینگلیزی: Claude Elwood Shannon) ئەندازیاری ئەلیکترۆنیک و بیرکاری ئەمریکایی بوو کە بە باوکی تیۆریی زانیاری دەناسرێت. ئەو ٣٠ی ئەپریلی ١٩١٦ لە میشیگان لەدایکبوو و ٢٤ی فەبریوەریی ٢٠٠١ مرد.
زانیاریی خێرا کڵۆد شانن, لەدایکبوون ...
کڵۆد شانن | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٣٠ی ئەپریلی ١٩١٦ پەتۆسکی، میشیگان |
مردن | ٢٤ی فەبریوەریی ٢٠٠١ (تەمەن ٨٤ ساڵ) مێدفۆرد، ماساچۆسێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
نیشتەجێ | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
نەتەوە | ئەمریکایی |
بواری زانستی | زانستی کۆمپیوتەر |
شوێنی کار | پەیمانگای تەکنۆلۆجی ماساچوسیتس، تاقیگەکانی بێڵ |
قوتابیانی دکتۆرا | دانیاڵ ھیلیس، ئیڤان سەذەرلاند |
ناسراو بە ھۆی | bit (یەکەی زانیاری کۆمپیوتەر)، بیردۆزی زانیاری، کۆمپوتەری دیجیتاڵbit (یەکەی زانیاری کۆمپیوتەر)، بیردۆزی زانیاری، کۆمپوتەری دیجیتاڵ |
دایخە
بیردۆزی زانیاریی شانن لە وتارێکی زانستیدا بڵاوکرایەوە لە ١٩٤٨. ھەروەھا بە یەکێک لە بناغەدانەرانی کۆمپیوتەری دیجیتاڵی و سووڕی کارەبای دیجیتاڵیش ناسراوە لە ١٩٣٧،[1] لەکاتێکدا لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا خوێندکاری ماستەر بوو لە پەیمانگای تەکنۆلۆجی ماساچوسیتس، لە تێزی ماستەرەکەیدا بە کرداری نیشانیدا چۆن جەبری دووانی دەتوانێ جۆرەھا پەیوەندی ژیربێژی و ژمارەیی پێ دروست بکرێت.