کووزەڵە
توخمێکە لە ڕووەکە گوڵدارەکان لە خێزانی کەلەرمیەکانە -براسیکەیسی- / From Wikipedia, the free encyclopedia
کووزەڵە،کوزەرە، کویز، کێزەکە، تووزک (ناوی زانستی: Nastrurtium Officinale) (بە ئینگلیزی: Watercress، بە عەرەبی: جرجیر الماء)، گیایەکە لەتیرەی (شەوبۆ)یانە، ١٠ بۆ ٤٠سم بەرز دەبێت گەڵای بچوک و قەدەکەی خزیوە (دەخزێت - خشۆک)، (ڕەگی) ڕیشکی سپی وردی ھەیە و گوڵی سپی ورد دەگرێت، پێدەوترێت لەجۆری ڕوەکە ئاوی یان نیمچە ئاوی یەکانە، یەک ساڵەیە، گیایەکی بەھاری یە لەئەوروپاو ئاسیادا بڵاوە، لەسەوزەکان ھەژمار دەکرێت، بەخواردنەوە دەخورێت و لەناو زەڵاتە دەکرێت، لەکەنار جۆگاو کانیاوەکان دەڕوێت.
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم ڕووەکە بڕێکی باش لەئاسن وکالسیۆم وترشی فۆلیک وکەمێک لەڤیتامینەکانی (س و ئەی) تێدایە، کوزەڵە مادەی ئاسنی لە سپێناخ زیاترە بۆیە بۆ کەمخوێنی ئەتوانرێت کەڵکی لێوەربگیرێت، کالیسۆمی لە شیرو زیاترە وڤیتامین (سی) یشی لە لەپرتەقاڵ زیاترە.