کورووشی مەزن
هەندێک لە مێژووناسان دەڵێن کۆرش کورد بووە چونکە لە نەوەی ئیمپراتۆرییەتی میدییە و باپیری سەرکردەی سوپای ئیمپڕاتوریەتەکە بوو / From Wikipedia, the free encyclopedia
کورووش کوڕی کەمبۆزیە ناسراو بە کورووشی دووەم، کورووشی مەزن یان کورووشی گەورە (بە فارسی: کوروش بزرگ)؛ (٦٠٠–٥٣٠ پێش زایین) پاشای حکوومەتی پاشایەتیی ھەخامەنشی بوو. کورووشی دووەم یەکەم شا و بناغەدانەری شاھەنشاھیی ھەخامەنشی بووە. کورووش لە ساڵی ٥٢٩ تا ٥٥٩ی پێش زایین بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی بوو.
کورووشی مەزن کوری کەمبۆزیە (قەمبیز)ی یەکەم و ماندانای کچی شاھی میدی ئەستیاک بووە. لەسەردەمی باوکی لە شاری ئەکبەتانا بوو و لە سالی ٥٥٩ پ. ز لەجێگای باوکی بوو بە سەرکردەی پارسەکان. لەسەرەتا دا شوێنکەوتوی باپیرەکەی ئەستیاک بوو. کورووش چەند ناسناوێکی بوو خوی دانا وەکو، پاشای گەورەی ئەخمینی، پاشای بارسوماش و ئەنشان. بوو ماوەی ھەشت سالی سەرەتای حوکمرانی کورووش شوێنکەوتوی باپیرەی ئەستیاکی شاھی میدی بوو. بەلام ئارمانجی ئەو بوو کە خۆ سەربەخۆ بکات لە شاھ ئەستیاک (٣).[کێ وتی؟][ژێدەر پێویستە]