کوردستانی نوێ (ڕۆژنامە)
ڕۆژنامەیەکی کوردییە لە کوردستان دەردەچێت / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەیە لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەردەکرێت. ژمارە سفری ڕۆژنامەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ چاپ و بڵاوکرایەوە[1] و بووە یەکەم رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەرِینەکەی خەڵکی کوردستان لەئاداری ١٩٩١ کە تائێستاش بەردەوامە لەدەرچوون، کە بۆ ئەو سەردەمە دەرکردنی ڕۆژنامە بە واتای ڕۆژنامەی ھەواڵ و بەدواداچوونی ڕۆژنامەگەریی، کارێکی ئاسان نەبوو. خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەکە دوکتۆر فوئاد مەسعوومە و لەساڵی ٢٠٠٩ ـشەوە ستران عەبدولڵا سەرنووسەری ڕۆژنامەکەیە و ھەریەک لە کاروان عەلی، شیرین. ک، محەمەد کەریم ئەندامی سکرتارییەتی نووسینن.[2]لە مێژووی ڕۆژنامەکەشدا ھەریەک لە ئەرسەلان باییز و فەرەیدون عەبدولقادر و فریاد ڕەواندزی و مەحمود مەلا عیززەت و کاوە موحەممەد سەرنووسەری ڕۆژنامەکە بوون. ڕۆژەنامەکە ئێستا چەند پاشکۆیەک لەگەڵی چاپ دەکات کە بریتیین لە پاشکۆی ئەدەب و ھونەر، پاشکۆی ستادیۆم، پاشکۆی خێزانی کوردستانی نوێ، پاشکۆی کاکێشان، پاشکۆی کەشتیی نوح، پاشکۆی کوردستانی گەنج، و ھەروەھا پاشکۆی ئەدگار.[3][4]
جۆر | ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەیە |
---|---|
خاوەن | یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان |
بەڕێوەبەری سەرنووسەر | ستران عەبدوڵڵا |
زمان | کوردی |
بنکەی سەرەکی | هەرێمی کوردستان سلێمانی |
ماڵپەڕی فەمی | https://knwe.org/ |