کوردانی ڕووسیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
کوردانی ڕووسیا (بە ڕووسی: Российские курды) مەبەست لە ئەو کۆمەڵەیە کە دانیشتوو یان لەدایکبووی ڕووسیان و لە بنەچەدا کوردن.
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |
---|---|
٦٣.٨١٨ (٢٠١٠)[1] | |
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |
کەبەرۆڤسک، کڕاسنۆدار، کورسک[2] ١٠.٠٠٠ لە مۆسکۆ (١٩٩٥)[3] | |
زمانەکان | |
کوردی، ڕووسی[4] | |
ئایین | |
ئیسلام، ئێزیدی[5] |
ڕووسیا بۆ ماوەیەکی درێژ پەیوەندیەکی گەرمەگوڕی لەگەڵ کوردەکاندا هێشتەوە لە سەروبەری سەرەتای سەدەی ١٩دا. مەرامی سەرەکی ئیمپڕاتۆریەتی ڕووسی لەمەدا بۆ دڵنیابوون لە بێلایەن مانەوەی کوردەکان بوو لە شەڕەکانی دژی وڵاتی فارس و ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی. لە سەرەتای سەدەی ١٩دا، کوردەکان نیشتەجێبوون لە باشووری قەوقاز لە کاتێکدا باشووری قەوقاز بەشێبوو لە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕووسی. لە سەدەی ٢٠دا، کوردەکان دەچەوسێنرانەوە و لەناودەبران لەلایان تورک و فارسەکانەوە، بەرودۆخێک کە وای لە کوردەکان کرد بچن بۆ ڕووسیا. لە ١٤٠٨-١٤١٣ و سەرلەنوێ لە ١٨٢٦-١٨٢٨، کە ئیمپڕاتۆریەتی ڕووسی و ئیمپڕاتۆریەتی فارس لە جەنگدابوون، دەسەڵاتدارانی ڕووسی ڕێگەیان بە کوردەکان دا لە ڕووسیا و ئەرمەنستان نیشتەجێبن. لە سەروبەری جەنگی کریمیا و جەنگی ڕووسی-تورکی (١٨٧٧-١٨٧٨)دا. کوردان کۆچیانکرد بۆ ڕووسیا و ئەرمەنستان. بەپێی سەرژمێری ڕووسی ١٨٩٧، ٩٩.٩٠٠ کورد لە ئیمپڕتۆریەتی ڕووسیدا دەژیان. لە ٢٠٠٢دا، ١٩.٦٠٠ کوردی موسوڵمان و ٣١.٣٠٠ کوردی ئێزیدی لە ڕووسیا ژیاون.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەوڵی بەدەستهێنانی مۆڵەتی پاراستن وەک پەنابەرێکی سیاسی لە ڕووسیا دا لە ١٩٩٨دا.