![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/91/Sheinbaum_Abril_2024.jpg/640px-Sheinbaum_Abril_2024.jpg&w=640&q=50)
کلۆدیا شەینباوم
From Wikipedia, the free encyclopedia
کلۆدیا شەینباوم پاردۆ (بە ئینگلیزی: Claudia Sheinbaum Pardo) لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٦٢ سیاسەتوان و زانا و سەرۆکی ھەڵبژێردراوی مەکسیکە. ئەندامی پارتی سیاسی چەپڕەوی مۆرێنایە.[1] لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٦، شەینباوم وەک وەزیری ژینگە لە سەردەمی حکوومەتی ئەندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر کاری کردووە. شەینبام لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٧ وەک سەرۆکی نوێنەرانی ناوچەی تلالپان کاری کردووە[2] لە ھەڵبژاردنی گشتی مەکسیک لە ساڵی ٢٠٢٤ کاندیدی سەرۆکی مەکسیک بووە.
کلۆدیا شەینباوم | |
---|---|
بە ئیسپانی: Claudia Sheinbaum | |
![]() | |
لەدایکبوون | (١٩٦٢-٠٦-٢٤) ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٦٢ (تەمەن ٦٢ ساڵ) مەکسیکۆ سیتی، مەکسیک |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Claudia Sheinbaum Pardo |
Second family name in Spanish name | Pardo |
باوک | Carlos Sheinbaum Yoselevitz |
دایک | Annie Pardo Cemo |
ھاوسەر | Carlos Imaz Gispert، Jesús Maria Tarriba |
زمانی زگماکی | ئیسپانی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئیسپانی، ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئیسپانی |
پیشە | سیاسەتوان |
بواری کار | سیاسەتوان |
شوێنی کارکردن | National Autonomous University of Mexico، Government of Mexico City |
پۆستەکان | Head of Mexico City government، Jefe Delegacional، president-elect، President of Mexico |
پەروەردە | National Autonomous University of Mexico، Lawrence Berkeley National Laboratory، National Autonomous University of Mexico، National Autonomous University of Mexico |
پلەی ئەکادیمی | Doctor of Engineering |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Manuel Martínez Fernández |
دانیشتووی | مەکسیکۆ سیتی |
ئەندامی حیزبی | Morena، Party of the Democratic Revolution |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 2024 Mexican presidential election |
ئایین | بێدینی |
ئەندامی | لێژنەی گوڕینی کەش و ھەوا، Committee for Development Policy، Mexican Academy of Sciences |
خەڵاتەکان | ١٠٠ ژنی بی بی سی |
شەینباوم دکتۆرای لە ئەندازیاری وزە لە زانکۆی نیشتمانی ئۆتۆنۆمی مەکسیک (UNAM) بەدەستھێناوە. وەک ئەکادیمیستێک، زیاتر لە ١٠٠ بابەت و دوو کتێبی لەسەر وزە، ژینگە و پەرەسەندنی بەردەوام نووسیوە. شاینبام بەشداری لە پانێڵی نێوان حکوومەتەکان کردووە بۆ گۆڕانی کەشوھەوا، و لە ساڵی ٢٠١٨دا وەک یەکێک لە ١٠٠ ژن لە بی بی سی ناوی ھاتووە.
لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ەوە، بە پشتبەستن بە ئەنجامە سەرەتایییەکان، پێدەچێت شەینبام ببێتە یەکەم ژن و یەکەم کەس لە پاشخانێکی جوولەکە کە وەک سەرۆکی مەکسیک ھەڵبژێردرێت دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورەی دەستەبەرکرد، ھەرچەندە ھێشتا فەرمی نییە.[3][4]