کلکداری ھاڵی
کلکدارێکی کورتخول / From Wikipedia, the free encyclopedia
کلکداری ھاڵی (بە ئینگلیزی: Halley's Comet) بەفەرمی پێی دەڵێن ١پی/ھاڵی (بە ئینگلیزی: 1P/Halley) کلکدارێکی کورتخولە کە ھەر ٧٥–٧٩ ساڵ جارێک لە زەوییەوە دەبینرێت.[1] ھاڵی تاکە کلکداری کورتخولی ناسراوە کە ڕێکوپێکانە بە چاوی پەتی لە زەوییەوە دەبینرێت، و بەم شێوەیە تاکە کلکداری چاوی پەتییە کە دەشێت دووجار لە تەمەنی مرۆڤێکدا دەربکەوێت.[2] دوایین جار لە ١٩٨٦ لە بەشەکانی ناوەوەی سیستمی خۆری دەرکەوتووە و جارێکی تر لە ناوەڕاستی ٢٠٦١دا دەردەکەوێتەوە.
کلکداری ھاڵی | |
---|---|
ناونراوە لەدوای | ئێدمۆند ھاڵی |
زانا | |
کاتی دۆزینەوە | ٤٦٦ BCE |
Parent astronomical body | خۆر |
Epoch | ٢ی کانوونی دووەم ١٩٦٨ |
گەڕانەوە خولییەکانی ھاڵی بۆ سیستمی خۆریی ناوەکی لە لایەن ئەستێرەناسانی جیھانەوە لە لانیکەم ٢٤٠ پێشزایینەوە چاودێری و تۆمار کراوە. بەڵام لە ١٧٠٥ ئەستێرەناسی ئینگلیز ئێدمۆند ھاڵی لەوە تێ گەیشت کە ئەم دەرکەوتنانە دووبارە دەرکەوتنەوەی ھەمان کلکدارن. لە ئەنجامی ئەم دۆزینەوەیەدا، کلکدارەکە بە ناوی ھاڵییەوە ناو نراوە.[3]