From Wikipedia, the free encyclopedia
کلاودێت ویرلی (Claudette Werleigh؛ لە دایکبووی ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٤٦) ژنە سیاسەتوانی هایتییە، ئەو لە ماوەی ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ تاکوو ٦ی ئازاری ١٩٩٦ بوو بە شەشەمین سەرۆک وەزیران لە وڵاتی هایتی، ئەو یەکەمین ژنە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیەتی.[1][2] لە ساڵی ١٩٩٩، ویرلی بووە بەڕێوبەری پەیمانگای ژیان و ئاشتی لە ئوپسالا، سوێد.
کلاودێت ویرلی | |
---|---|
لەدایکبوون | Cap-Haïtien، ھایتی | ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٤٦
پیشە | دیپلۆمات، سەرۆک وەزیران |
پۆستەکان | Prime Minister of Haiti |
پەروەردە | زانکۆی هایتی |
کلاودێت ویرلی لە ڕۆژی ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٤٦ لە شاری کاپ هایتیان لە دایکبووە.[3] خێزانەکەی خەریکی هەناردەکردنی قاوە بوون، هەروەها دایکی دوکانێکیشی هەبوو. بەرلەوەی کلاودێت لە دایکبێت ئەوا باوکی ئەندام پەرلەمان بووە لە پەرلەمانی هایتی و دەستیشی لە کاری سیاسەت کێشاوەتەوە. ئەو لە قوتابخانەیەکی کریستیانی خوێندوویەتی، بۆ خوێندن چۆتە ئیسپانیا، ئەمریکا و مەکسیکیش. دواجار توانی بڕواننامە لە یاسا بەدەست بهێنێت لە زانکۆی پۆرت ئو پرینس، دواتر لەساڵی ١٩٧٨ خۆی وەک پارێزەرێک تۆمار کرد.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.