زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
کلارێنس (بە ئینگلیزی: Clarence) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لە لایەن سکایلەر پەیج بۆ کارتوون نێتوۆرک دروست کراوە. زنجیرەکە بە دەوری سەرکێشییەکانی کلارێنس و دوو باشترین ھاوڕێی، جێف و سوومۆ دەسووڕێتەوە. دروستکەری زنجیرەکە، سکایلەر پەیج، وێناکاری پێشووی کاتی سەرکێشی، لە ٢٠١٢ لە ستۆدیۆکانی کارتوون نێتوۆرک وەک بەشێک لە پڕۆگرامی پەرەپێدانی کورتەکان پەرەی بە زنجیرەکە داوە.
چەشن | کۆمیدیا[1] سەرکێشی پارچەیەک لە ژیان |
---|---|
دانەر | سکایلەر پەیج |
دەنگەکان |
|
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر | سایمن پانڕەکەر |
بابەتی کردنەوە | «پاشای جیھان» |
Ending theme | «خووە باشەکان (و خراپەکان)»، (لە لایەن کینگ خان) |
ئاوازدانەر(ان) |
|
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٣ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١٣٠ (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
بەرھەمھێنەر(ان) | کیت ماک |
مۆنتاژ | پۆڵ دۆگلاس |
ماوەی پەخش | ١١ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | ستۆدیۆکانی کارتوون نێتوۆرک |
دابەشکەر | ستۆدیۆیە تەلەڤیزیۆنییەکانی وارنەر برۆس. |
تۆڕ | کارتوون نێتوۆرک |
فۆرماتی وێنە | ئێچ دی تی ڤی ١٠٨٠ئای |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٤ی نیسانی ٢٠١٤ – ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ |
ئەڵقە تاقیکردنەوەیییەکە دوای بەرنامەی خەڵاتەکانی ھۆڵی کایەی ٢٠١٤ لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٤ پەخش کرا. زنجیرەکە بە فەرمی لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٤ پەخش کرا، و لە لایەن نزیکەی ٢٫٣ ملیۆن بینەر بینرا. ئەڵقەی تاقیکردنەوەییی زنجیرەکە بۆ خەڵاتی ئێمیی ھونەرە داھێنەرەکان پاڵێورا. زنجیرەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ کۆتایی پێ ھات، لە سێ وەرز و ١٣٠ ئەڵقە پێک ھاتووە و ماوەی ھەر ئەڵقەیەک نزیکەی ١١ خولەکە.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.