کلارا پێتاچی
یەکەک بوو له خۆشەویستەکانی بێنیتۆ مۆسولینی / From Wikipedia, the free encyclopedia
کلارا پێتاچی یان کلارێتا پێتاچی ( به ئیتاڵی :(klaˈretta peˈtattʃi) (٢٨ی شوبات ١٩٤٥ - ٢٨ی نیسانی ١٩٤٥) خۆشەویستی دیکتاتۆری ئیتاڵی بینیتۆ موسۆلینی بوو که ٢٨ ساڵ له کلارا گەوره تر بوو.
زانیاریی خێرا کلارا پێتاچی, لەدایکبوون ...
کلارا پێتاچی | |
---|---|
لەدایکبوون | (1912-02-28) 28ی شوباتی 1912 |
مەرگ | ٢٨ی نیسانی ١٩٤٥(١٩٤٥-٠٤-٢٨) (٣٣ ساڵ ژیاوە) گیوولینۆ دی مێزێگرا, ئیتاڵیا |
نەتەوە | ئیتاڵی |
ناوەکانی تر | Claretta Petacci، کلارێتا پێتاچی |
ناسراوە بە | بوو به یار و خۆشەویستی بینیتۆ موسۆلینی |
خزمەکان | میریام دی سان سێرڤۆلۆ, (خووشکی) مارسێلۆ پێتاچی، (برای) |
دایخە
له ٢٧ی نیسانی ١٩٤٥ موسۆلینی و پێتاچی له لایەن پارتیزانه کۆمۆنیستەکان و لە کاتێکدا لەگەڵ کاروانێکی ئەندامانی کۆماری کۆمەڵایەتی ئیتاڵی خەریکی ڕاکردن بوون، دەستگیر کران. له ٢٨ی نیسان، پێتاچی و موسۆلینی بردرانه مێزاگێرا و تیرباران کران. له ڕۆژی دواتر دا، ٢٩ی نیسان، تەرمی پێتاچی و موسۆلینی بردرا بۆ پیزالێ لۆرێتۆی شاری میلان و بەرانبەر به وێستگەیەکی پێترۆل به سەراوبنی هەڵواسران. تەرمەکان وێنەیان گیراو خەڵک ڕقی خۆیانیان لەسەر دەرکردن و تەرمەکانیان زۆر شێواندن.
هەندێ کەسی تریش لەگەڵیان تیرباران کران و هەڵواسران که بەو دوو کەسەوە له چەپ بۆ ڕاستەوە بریتی بوون له:
- نیکۆلا بامباچی
- بینیتۆ موسۆلینی
- کلارا پێتاچی
- ئالێساندرۆ پاڤۆلینی
- ئاکیلی ستاراچی