کشومات
حاڵەتێکی شەتڕەنجە تێیدا پاشا مەترسی کش کردنی لەسەرە (مەترسی بردنی لەسەرە) / From Wikipedia, the free encyclopedia
کشومات یان کش پاشا بریتییە لە حاڵەتێک لە یاریی شەتڕەنجدا کە پاشا تێیدا لە مەترسیی کشدایە (ھەڕەشەی لەسەرە کە ببرێت) و ھیچ ڕێگایەک بۆ لابردنی کش یان مەترسییەکە نییە. ئەو کاتە یەکسەر یارییەکە کۆتایی دێت؛ لە یاری شەتڕەنجدا پاشا لە ڕووی کردارییەوە ناگیرێت و یاریی بە کشوماتکردنی پاشا کۆتایی دێت .[kurdish-alpha 1][1]
a | b | c | d | e | f | g | h | ||
8 | 8 | ||||||||
7 | 7 | ||||||||
6 | 6 | ||||||||
5 | 5 | ||||||||
4 | 4 | ||||||||
3 | 3 | ||||||||
2 | 2 | ||||||||
1 | 1 | ||||||||
a | b | c | d | e | f | g | h |
ئەو پارچانەی دەتوانن ھەڵسن بە گرتن لەگەڵ پاشادا بریتین لە: شاژن، قەڵا و فیل، فیل و ئەسپ بەیەکەوە درێژترین گرتنن، بۆ ئەسپەکانیش ئەوا ئەوان ناتوانن گرتن ئەنجام بدەن مەگەر ڕکابەرەکە ھەڵە لە جوڵەکانیدا بکات، ھەروەھا دەکرێت بە کۆمەڵ گرتن ئەنجام بدرێت یان بە ھاوبەشی ھەندێک پارچە. ھەروەھا دەکرێت پارچەکان ئاسانکاری بکات لە گرتندا و زۆر شێوە ھەیە کە تێیدا تەنیا بە بەکارھێنانی ئەسپ یان فیل دەتوانرێت گرتن ئەنجام بدرێت، تەنانەت بەپێی حاڵەتەکە دەتوانرێت بە پارچەیەکی ئاسایی گرتن ئەنجام بدرێت.[2]
لە کشوماتی گەمژەکەدا، بەلایەنی کەمەوە دوو جووڵە پێویستە بۆ گرتن و ھەروەھا بەپێی گۆڕەپانەکە بەرز دەبێتەوە. لە ھەندێک کۆتایی یارییەکاندا بۆ گرتن زیاتر لە ١٠٠ جووڵە پێویستە، ھەروەھا بۆ بابەتەکانی شەتڕەنج ئەوا درێژترین گرتنی یاسایی ٢٠٣ جووڵەی پێچوو، ھەروەھا تا ئێستا درێژترین گرتنی نایاسایی ٥٤٩ جووڵە تەواو بووە.
لە زۆربەی یارییەکانی ئاستی ماستەر یان نزیک لێی، یاریزانەکان خودکارانە خۆیان بەدەستەوە دەدەن، چونکە دەزانن کە دوای جووڵەیەک یان دووان دەگیرێن، بەڵام لە ئاستی جیھانیدا، مامۆستای گەورە کاتێک خۆی بەدەستەوە دەدات کە دەزانێت لە حاڵەتی دۆڕاندایە، ئەوەش لە دووری دە بۆ بیست جووڵە لە گرتن دەکرێت.
ئەگەر یاریزانەکە تووشی کش نەبێت و ھەروەھا جووڵەی یاسایی نەبێت ئەوا بە پات دادەنرێت و یارییەکە ڕاستەوخۆ بە یەکسانی تەواو دەبێت، و بۆی لە ئاماژەکردنی جەبریدا بە ھێمای (#) نیشانە دەکرێت بۆ نموونە: 40 #RA8 (واتە قەڵاکە بۆ ئاسۆیی A ڕیزی ھەشتەم کش و مرد).