کرێکاری سێکسی
From Wikipedia, the free encyclopedia
کرێکاری سێکسی بە کەسێک دەگوترێت کە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک یان کاتی کاری سێکسی دابین دەکات.[1] ئەم دەستەواژەیە بە ئاماژەدان بە ھەموو ئەو کەسانەی کە لە ھەر بوارێکی پیشەسازیی سێکس کاردەکەن بەکاردێت.[2][3]
بەپێی ڕوانگەیەک، کاری سێکسی جیاوازی لەگەڵ بەکارھێنانی سێکسی، یان ناچارکردنی کەسێک بۆ ئەنجامدانی کردەی سێکسی ھەیە، بەو پێیەی کاری سێکسی خۆبەخشانەیە و وەکوو ئاڵوگۆڕی بازرگانیی سێکسی بە پارە یان کەلوپەل سەیر دەکرێت.[4]