کریستین لاگارد
From Wikipedia, the free encyclopedia
کریستین لاگارد (Christine Lagarde؛ لە دایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦، لە پاریس[1]) کەسایەتی ژنە بازرگان، پارێزەر و سیاسەتوانی فەڕەنسییە، ئەو لەوەتەی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەورووپا. ئەو لە ماوەی ٥ی تەممووزی ٢٠١١ تاوەکوو ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە پۆستی سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی سندووقی نێونەتەوەییی پارە بوو.[2] کریستین لە ناو حکوومەتی فەڕەنسا، سێ جار بووەتە وەزیر، سەرەتا لە ئایار تاوەکوو حوزەیرانی ٢٠٠٧ پۆستی وەزیری بازرگانی هەروەها کشتووکاڵی وەرگرت، دواتر لە ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١١ بووە وەزیری ئابووری، دارایی و پیشەسازی.
کریستین لاگارد | |
---|---|
بە فەرەنسی: Christine Lagarde | |
لەدایکبوون | (١٩٥٦-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦ (تەمەن ٦٨ ساڵ) 9th arrondissement of Paris، فەڕەنسا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Christine Madeleine Odette Lallouette |
ھاوسەر | بێ نرخ، Q113585479 |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Xavier Giocanti |
شوێنی کارکردن | Baker McKenzie |
Affiliation string | International Monetary Fund (IMF)، International Monetary Fund، Baker & McKenzie، European Central Bank |
ئەندامی حیزبی | Union for a Popular Movement |
کریستین بەبەردەوامی لەماوەی ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠٢٠، لەلایەن گۆڤاری فۆربیسی ئەمریکی بە یەکێک لە ١٠ بەهێزترین ژنە کەسایەتی ساڵ دیاریی کراوە، ئەو لە ساڵی ٢٠٢٠ لە پلەی دووەم هات لەدوای ئەنگێلا مێرکڵ. گۆڤاری فۆربیس سالانە لیستی ١٠٠ بەهێزترین کەسایەتی ژنی ساڵ بڵاودەکاتەوە.[3][4]